English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید و یۆڤانتس رکابەری لەسەر ھێرشبەرێک دەکەن 
2020-03-04 [02:15 AM]

ZNA- ھەولێر


ھەردوو یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی و ریال مەدریدی ئیسپانی کەوتوونەتە رکابەری یەکتری لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی ھێرشبەرێکی بروسیا دۆرتمۆند .


بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ میرکاتۆ ، ھەردوو یانەی ریال مەدرید و یۆڤانتس رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی ھێرشبەری یانەی دۆرتمۆند ئیرلینگ ھالاند . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھالاند لە ماوەی گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەی دۆرتمۆند کرد و لە ٩ یاری ١٢ گۆڵی تۆمارکردووە ، ئەمەش وایکردووە یانە گەورەکانی ئەوروپا رکابەری لەسەر بەدەستھێنانی بکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی یۆڤانتس و ریال مەدرید ئامادەن ھەر بڕە پارەیەک یانەی دۆرتمۆند داوای بکات ، بیدەن بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ھالاند ، چونکە یانەی یۆڤانتس پێویستی بە ھێرشبەرێکە بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی ھیگواین و یانەی ریال مەدریدیش وەکۆ گۆڵکار لە ئێستادا تەنھا کەریم بنزیمەی ھەیە . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 1054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad