English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەبێ بەشداری كورد ئەستەمە كابینەی نوێی حكوومەتی عیراق پێك بھێندرێت
2020-03-04 [07:31 AM]

​ZNA-هەولێر


ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئەگەر چی بۆ چەند مانگێك دەچێت عیراق لە دوخێكی چەقبەست و ئالۆزدایە بەلام سەرەنجام بەھۆی سیاسەتی پەراوێز خستنی پێكھاتە سەرەكیەكانی عیراق عەللاوی وەك راسپێردراوی پێكھێنەری كابینەی تازە نەی توانی سەركەوتووبێ چونكە رەوشی عیراق وا دەخوازێت كە لە سەر بنەمای (شەراكەت) پۆستەكان دیاری بكرێن نەك بە ھەوەسی سیاسی یان تاكە كەسی گرنگە ھەر بەرێزێك ئەم ئەركەی پێ بسپێردرێت بروای تەواوی بە شەراكەت و تەوافوق و ھاوسەنگی ھەبێت لەنێوان ھەرسێ پكھاتەی سەرەكی عیراق لە كورد و شیعە و سوننە چونكە عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس لەسەر ئەم بنەمایانە بنیاتنراوە.

وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: گرنگە ھەر بەرێزێك كاندید بكرێت بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق  پێویسته‌ بروای تەواوی بە شەراكەت و تەوافوق و ھاوسەنگی ھەبێت لەنێوان ھەرسێ پكھاتەی سەرەكی عیراق لە كورد و شیعە و سوننە چونكە عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس لەسەر ئەم بنەمایانە بنیاتنراوە ھەر چەندە سەركردایەتی سیاسی كوردستان زۆر لە پەرۆشی دوخەكەدا بوو دەیویست لە پێكھێنانی ئەم كابینەیەدا رۆلی خۆی بگێریت و نوێنەرانی كورد دەست نیشان بكات كە ئەمەش لەم قۆناغەیەدا دەبووە پالپشتیێكی بەھێز بۆ سەركەوتنی عەللاوی لە پێكھێنانی كابینەكەی دا بەلام ھەموو ھەولەكان بە ئاقاری فەرامۆش كردنی كورد دەچوون تا سەرەنجام نەی توانی لە ماوەی یاسایی خۆی كابینەكەی لە بەردەم پەرلەمان ئامادە بكات كە ئەمەش پەیامێكی ئاشكرابوو بۆ ھەموو لایەنەكان كە پەراوێزخستن و بێ بەش كردنی كورد لە پێكھێنانی حكوومەت ھێلی سورە و ئەستەمە بتواندرێت مافی كورد لەبەر چاو و نەگیرێت.

وه‌یسی سه‌عید ئاشكراكرد: ئەوەی گەلی كورد داوای ده‌كات شتێكی تازە و نایاسایی نییە بەلكو لە دەستووری عێراقدا جێگیر كراوە كە دەبێ لەسەر بنەمای شەراكەت پۆستەكان دابەش بكرێن كە ئەمەی كرا بەرامبەر بابەتی پێنەدانی متمانە بە كابینەی تازە رێزگرتن بوو لە بنەماكانی دیموكراسی چونكە ناكرێت كورد بە كەمتر لەو ماف و داخوازیانە رازی نەبێت كە لە دەستوردا جێگیر كراون وە ھەر پێشێل كردنێك لە مافەكانی مەترسێكی گەورەی لێ دەكەوێتەوە و دەبێتە مایەی نا سەقامگیری لە دۆخی عیراقدا و بەدلنیایەوە ئەو كات كورد بژاردەی تری لە بەردەم دایە ھەر چەندە لە رابردوود و ئێستاشدا ھەرێمی كوردستان ھەلوێستێكی روونی لە ھەمبەر دۆخی عیراق ھەیبووە و كێشەكانی ئەوانی بە كێشەی خۆی زانیوە و ئارامترین شوێن بووە بۆ ھەموو گەلانی عێراق بۆیەش لەم قۆناغەدا بۆ دەرچوون لەم دۆخەیەدا وەك تاكە رێگا چارە یەك پیویستە بگارابانەوە بۆ دەستوور و پابەند بان بە ھەموو ماددەكانی لە پێناو بەرژەوەندی گەلانی عیراق.

هه‌روه‌ها دیاریشیكرد: لە ئێستادا جێ بەجێ نەكردنی دەستوور ھۆكاری سەرەكی ھەموو كێشەكانە گەر لە دوای سالی 2005 كە دەستووری عیراق پەسندكرا وەكو خۆی جێ بەجێ كرابا ئەوە بە دلنیایەوە ئەو ھەموو كێشانە روویان نەدەدا و كەس بیری لە خۆپیشاندان و تێك دانی دۆخی سیاسی عێراقی نە دەكردەوە چونكە ئەو كات مافی ھاولاتیان دەپارێزرا بەلام پێشل كردنی دەستوور دوخەكەی گەیاندە ئەمرۆ كە سیاسەتی  خۆ سەپاندن و تاكرەوی حوكم بكات كە ھەروەك بینیمان سەرەنجامێكی زۆر خراپ و ئالووزی لێ كەوەتەوە.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لێرەوە جێگای خۆیەتی ھەلوەستە لە ھەمبەر دوو خالی گرنگدا بكەین:
یەكەم: یەكھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەسكەوتێكی گرنگ و مێژووی بوو كە لە چوار چێوەێكی كوردستانی مامەلەیان لەگەل دۆخەكەدا كردو داكۆكیان لە مافە یاسایی و دەستورییەكانی خەلكی كوردستان كرد كە ھەر ئەمەش بووە مایەی ستایشی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی كە لە پەیامەكەی دا بۆ ڕای گشتیی عیراق و ھەرێمی كوردستان ئاماژەی پێ دابوو.
دووەم: مێژوو سەلماندی ھەر كەس و لایەنێك بیەوێت گەلی كوردستان پەراوێز بخات و دژایەتی بكات سەركەوتوو نابێت لە پیلانەكانی دا كە لە رابردوودا زۆر كەس و لایەن خۆیان تاقی كردوە كە سەرەنجام مێژووێكی رەشیان تۆمار كرد لەم قۆناغەشدا عەللاوی نمونەێكی تر ئەم تێروانینانە بوو كە ھەتا ھەتایە مێژووێكی و پر لە شەرمەزاری و شكستی بۆ خۆی تۆماركرد.





ئەم هەواڵە 1606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad