English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی دوو تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند
2020-03-04 [09:19 AM]

ZNA_ هەولێر


بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٧)
لە درێژەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19، هەڵمەتی پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 
دوای ڕاگەیاندنی ژمارەی تووشبوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان،  وە لەمیانی بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (٤٥) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (٣) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو کە هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19 ەن کە  بەداخەوە نەخۆشێکیان تەمەن ٦٣ ساڵ گیانی لەدەستدا وە دوای پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکە دەرکەوت دوو ئەندامی هەمان خانەوادەی خوالێخۆش بوو هەڵگری هەمان ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19کە تەمانیان ٣١ ساڵ و ٢٧ ساڵە. بەمەش لە کاتی ئێستادا کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 بریتیە لە (٨) حالەت وە نێویاندا (١) مردن.
ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن (٢٥٨٦) هاوڵاتین لە ٢٧ شوێنی جیاواز لە شارەکانی هەولێر (١٢١٤)، سلێمانی (٥٦١)، دهۆك (٣٨٢)، هەلەبجە (١٠٣)، گەرمیان (١٧٦)، ڕاپەڕین (١٣٨)،  کۆیە (١٢)  وە تیمە تەندروستیەکان چاودێریان دەکەن بۆ چارەسەری پێویست لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی نەخۆشی و گومانلێکردن. 
وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە كە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخوَشەكان.
 
      وەزارەتی تەندروستی    .        
حکومەتی هەرێمی کوردستان 
    ٤ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad