English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌رووداوێكى هاتووچۆدا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
2020-03-05 [06:58 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی دوكان- سلێمانی نزیك گوندی گرده‌بۆر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.

رائید قادر فه‌قێ ره‌سوڵ، لێپرسراوی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون به‌ هاتووچۆی راگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس) كه‌ له‌قه‌زای دوكانه‌وه‌ به‌ئاراسته‌ی سلێمانی هاتووه‌، به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و چوه‌ته‌ سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، له‌ئه‌نجامیشدا خۆی كێشاوه‌ به‌ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان قاشقای).

وتیشی ،  سه‌رنشینی (نیشان قاشقا)كه‌ چوار كه‌س بوون، له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه‌ سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربووه‌، هاوكات شۆفێری (تۆیۆتا هایلۆكس)ه‌كه‌ش برینداربووه‌.

رائید قادر فه‌قێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی هێڵكاریه‌كان به‌ڕێژه‌ی 100% هۆكاری روداوه‌كه‌ بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad