English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان کرد
2020-03-05 [08:07 AM]

ZNA-هەولێر


ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان کرد.

کونگرێسی ئەمریکا لەو هەشت ملیار دۆلارەی کەبۆرووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای تەرخان کرد، سێ ملیار دۆلار لەو پارەیە بۆ توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسەکە، دوو ملیاریش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، یەک ملیار بۆ کاردانەوەکان، یەک ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکیی و یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلاریش بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی ئەمەریکا تەرخان دەکرێت.

سەرەتا ترەمپ داوای یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلاری لە کۆنگرێس کرد، بەڵام کۆنگرێس بڕیاریدا، پارەی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات و سەرۆکی ئەمەریکاش ئەو بەکارێکی باش دەزانێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 11 کەس و دوو ویلایەتیش باری لە ناکاویان راگەیاندووە.





ئەم هەواڵە 3532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad