English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزێکی ئەمەریکی ئافرەتێکی وەرگێڕیان بە تۆمەتی سیخوڕی لە هەولێر دەستگیرکرد
2020-03-05 [10:44 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەرگێڕێکی سوپای ئەمریکا بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ حیزبوڵڵا لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکییەوە لە هەولێر دەستگیرکرا، وەرگێڕەکە ئافرەت بووە، لە بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر کاریکردووە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، یەکێک لە وەرگێڕەکانی هێزەکانی ئەمریکا بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی دەستگیرکراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

وەرگێڕەکە ناوی مریەم تۆمسن بووە، بە رەچەڵەک لوبنانییە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکی بووە، پێشتر لە بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکان لە هەولێر کاریکردووە.

 

داواکاری گشتی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاندووە، ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساخببنەوە، ئەمە خیانەتێکە لە دەوڵەت و هەروەها هاوکارەکانیشی بۆیە لەسەر ئەم تاوانەی رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

 

تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە زانیاری هەواڵگری ورد بە حیبزوڵڵای لوبنانی بدات، بەتایبەتیش بەر لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق.

 

لەدوای ئاشکرابوونی، وەرگێڕەکە دەستگیرکراوە، دەستیش بەسەر هەموو کەلوپەلەکانیدا گیراوە و پشکنینی وردیش بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئەنجامدراوە.

 





ئەم هەواڵە 1564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad