English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی دەکرێت لە سەدا٤٠ی دانیشتووانی تاران توشی کۆرۆنا ببن
2020-03-05 [12:14 PM]

ZNA - هەولێر


ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ حكومی ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ‌ دەڵێت رەنگه تا پێش 20ی‌ ئه‌م مانگه‌ سه‌دا 30 بۆ 40ی‌ دانیشتوانی‌ تارانی‌ پایته‌خت تووشی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ببن.

دكتۆر مه‌سعود مه‌ردانی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ حكومی‌ ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٥ی ئادار،‌ بە رۆژنامه‌ی‌ ئێرانی گوتووە، تووشبووبه‌كی‌ كۆرۆنا ده‌توانێت له‌ یه‌ك كاتدا چوار كه‌سی‌دیکە تووشبكات.

مەردانی گوتی: له‌م مانگه‌دا و پێش 20ی‌ ئازار لە سه‌دا 30 بۆ سه‌دا 40ی‌ دانیشتوانی‌ تاران تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا ده‌بن.

ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران نزیكەی 12 ملیۆن كه‌سه‌ و  ئێستادا زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ له‌م شاره‌دایه‌.

كیانوش جەھانپوور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا رایگەیاند هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٥٠٠ كەس لە ئێران  تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و هەتا نیوەرۆی ئەمرۆ 107 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بە گوتەی جەھانپوور لە 24 كاتژمێری رابردوودا 591 كەس بە رێژەی توشبووان زیادبووە و لەسەرەتای بڵاوبوونی نەخۆشییەکە هەتا ئێستا 739 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆناش چاك بوونەتەوەو رەوانەی ماڵ كراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad