English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھیوا گەیلانی: سەرۆک بارزانی خاوەن بیرۆکەی راپەرین بوو
2020-03-05 [02:18 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرپرسی لقی ١١ی رانیەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ڕاپەرین کوردی بەرەو قۆناغێکی تر برد، ئەو راستییەی سەلماند، كە رژێمەكان چەندە بەھێز و خاوەن سەربازی زۆر بن، لە بەرامبەر یەكڕیزیی خەڵكدا ناتوانن خۆیان بگرن، ھەروەھا پەیامێک بوو بۆ ھەموو جیھان کەوا گەلی ئێمە ژێردەستی و زۆلم و زۆرداری قەبوول ناکات. 

ھیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ١١ی رانیەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ڕاپەڕین گرنگترین رووداوی مێژوویە وەچەرخانێكی بوو لە مێژووێ بزاڤی رزگاریخوازی گەلی ئێمەدا و كوردی گواستەوە بۆ قۆناغێكی تر، کە ڕاپەرین خەباتی دەیان ساڵەی شۆرشەکانی کوردستان بووە و دەرەنجامی دەیان ساڵەی زولم و زۆرداری و ئەنفا و کیمیابارانکردنی کورد رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی حكوومەتی عێراقی بوو، ڕاپەرین کوردی بەرەو قۆناغێکی تر برد، ڕاپەڕین ئەو راستییەی سەلماند، كە رژێمەكان چەندە بەھێز و خاوەن سەربازی زۆر بن، لە بەرامبەر یەكڕیزیی خەڵكدا ناتوانن خۆیان بگرن، ڕاپەڕینیش لە ماوەی كەمتر لە سێ ھەفتەدا رژێمی بەعسی وەدەرنا.

بەرپرسی لقی ١١ی رانیەی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ڕاپەرین پەیامێک بوو بۆ ھەموو جیھان کەوا گەلی ئێمە ژێردەستی و زۆلم و زۆرداری قەبوول ناکات، ئازادی و رزگاری دەوێت، لەدوایی جەنگی نێوان عێراق و ئێران جۆرێک لە نا ئومێدی دروستبوو، بەلام داستانی خواکورک بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو راستیەیان گۆری کەوا کێشەی کورد پەیوەندی نیە بە جەنکی ئێران و عێراق  و جەنگی کوێت. 

ھیوا گەیلانی گووتیشی: کەم لە سەرکردەکانی جیھان ھەن کە پێشبینی رووداوەکان بکات، لە خواکورک کە ئەو کاتە خەلک نا ئومێد بوو سەرۆک بارزانی پێشبینی ئەوی کرد کە ئەم دۆخەی ئێستا  نامێنێت و گۆرانکاری روودەدات، دوای داگیرکردنی کوێت لە لایەن عێراق کە نارەزایەتیەکی جیھانی لێکەوتەوە، دوای ئەوە سەرۆک بارزانی لەگەل کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە و داوای کرد کە ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێ ابکرێت و کار بکرێت بۆ راپەرینێکی سەرتاسەری، سەرۆك بارزانی خاوەنبیرۆکەی ڕاپەرین بوو، سەرۆكی بەرەی كوردستانی بوو و قیادەی ڕاپەڕینی كردووە، ڕاپەڕینیش وانەی زۆری تێدا بوو، بە تایبەت نھێنیی سەركەوتنی ڕاپەڕین، یەكگرتوویی و یەكڕیزیی ھێزەكانی كوردستان بوو، كە خۆیان لە چوارچێوەی بەرەی كوردستانیدا دەبینییەوە.

گەیلانی ئەوەشی خستەروو، کە خالی لاوازی ئێمە لە ھەموو سەردەمێک دا پەرتەوازەی ناومالی کورد بووە نە بوونی یەک دەنگی بووە، ھەر كاتێك یەكگرتوو و یەكڕیز بین دەتوانین دەستكەوتی گەورە بەدەست بھێنین، بەرھەمی ڕاپەڕینیش خۆی لە پەرلەمان و حكوومەت و سەرۆكایەتیی ھەرێمدا دەبینێتەوە،‌ كە لە رابردوودا كورد ئەمەی بەخۆیەوە نەدیبوو، ھەروەھا خاڵێكی تری ڕاپەڕین پەیوەندیی باشی نێوان پێشمەرگە و خەڵك بوو، چونكە لە ئێستادا پێویستیمان بەوەیە بگەڕێینەوە بۆ پەیوەندیی ئەوكات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad