English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی دیکەی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
2020-03-07 [10:52 AM]

ZNA - هەولێر


دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێران ئاماژەی بەوەدا پەرلەمانتارێکی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، ئەمەش نیشانەیەکی دیکەیە لەسەر ئەوەی ڤایرۆسەکە بە نێو دامەزراوەکانی حکومەتی ئێراندا بڵاودەبێتەوە.

فاتمە رەهبەر پەرلەمانتاری هەڵبژێرداوی خولی داهاتووی پەرلەمانی ئێران بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، ئەوەش دەبێتە دووەم پەرلەمانتاری هەڵبژێردراوی ئێران کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانلەدەستدەدات.

فاتیمە پێشتر تووشی ڤایرۆسەکە ببوو و پاش ئەوەی ماوەیەک لەژێر چاودێریی تەندروستیدا بوو گیانی لەدەستدا.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکەی تێدایە، ڕۆژی هەینی 4,747 توشبوو لەو وڵاتەدا ڕاگەیەندرا.

تاوەکو ئێستا محەممەد عەلی رەمەزانی دەستەک، هەڵبژێراوی پەرلەمانی ئێران، عەلی خەلەفی، جێگری سەرۆکی دەزگای دادی ئێران و محەممەد میرمحەممەدی، ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندەییەکانی کۆماری ئیسلامی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێکی بەرپرسی حکومی ئێران توشی ڤایرۆسەکە بوون، گرنگترینیان جێگری وەزیری تەندروستی ئێران ئیراج هەریچی و پەرلەمانتار محەمەد سدیقی.

 

 





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad