English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ پەیوەندی بە پێرێز کردووە 
2020-03-07 [11:41 AM]

ZNA- ھەولێر 



راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوەدەدەن کە کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتس پێش یاری کلاسیکۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ئەنجامداوە. 

لە راپۆڕتە ھاتووە ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە رۆنالدۆ داوای لە پێرێز کردووە کە لە یاری کلاسیکۆ لەنێوان یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە ئامادە بێت . 

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بە خۆشحاڵییەوە داواکەی رۆنالدۆی قبول کردووە و ھەموو ئامادەکارییەکی رێکخستووە بۆ ئەوەی رۆنالدۆ لە یارییەکە ئامادە بێت . 

بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازی لە رۆنالدۆ بکەن و زۆر خۆشحاڵ بوونە بە گەڕانەوە رۆنالدۆ بۆ نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad