English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2020-03-07 [02:09 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٣/٧ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.

١- ئاگاداری سەرجەم یانەکانی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان دەکەینەوە، پابەندبن بە بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە ئامادەنەبوونی جەماوەری وەرزشی لە یاریگەکاندا بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆڕۆنا)، خوازیارین سەرجەم یانەکان و یەکەی کارگێری شار و شارۆچکەکان ئەم بڕیارە وەک خۆی جێبەجێ بکەن و ھاوکارمان بن، کە سوود و قازانجی تەندروستی بۆ ھەمووان ھەیە.
٢- سەرجەم یارییەکانی گەڕی ھەژدەیەمی خولی نایابی کوردستان لە رۆژی پینجشەممە ٢٠٢٠/٣/١٢ بەرێوە دەچێت.
٣- یاری دوا گەڕی خولی پلەیەکی کوردستان لە نێوان یانەکانی (چەمچەماڵ و ھەڵۆ) لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٣/١٢ لە یاریگەی یانەی چەمچەماڵ لە کاتژمێر ٢:٣٠ ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت، یانەی چەمچەماڵ و یەکەی کارگێری قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ئامادەبوون و ئامادەنەبوون و رێکخستنی جەماوەری وەرزشی لە ئەستۆی ئەوانە.
٤- لەسەر پێشنیاری لێژنەی ھەڵسەنگاندنی ناوبژیوانانی کوردستان، بڕیاردرا بە راگرتنی ھەردوو ناوبژیوان (ھێمن مەحموود و سەفین قادر) بۆ ماوەی یەک مانگ لە بەرێوەبردنی یاری، ئەمەیش بە ھۆی ھەڵەی زەقیان لە یاری نێوان دھۆک و سیروانی نوێ لە خولی نایابی کوردستان.
٥- دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی یانە پلەنایابەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان، لەسەر داوا و پێشنیاری خۆیان ئەم بڕیارانەی خوارەوە درا:
ڕ- خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ لە رۆژی ھەینی رێکەوتی ٢٠٢٠/٣/٢٧ بە بەشداری حەوت یانە دەست پێدەکات.
ب- خولەکە بە یەک قۆناغ ئەنجام دەدرێت، دواتر چوار یانەی پلەکانی پێشەوە (یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەم) بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەون و لە کۆبوونەوەی ھونەری بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرین دەدرێت.
ت- یاریزانانی دەرەوەی ھەرێم پێویستە پشکنینی تەندروستی باوەڕپێکراویان ھەبێت و رادەستی لێژنەی پێشبڕکێکان بکرێت.
پ- ھەر لێدوانێک لە لایەن کارگێرانی یانەکان و ستافی ھونەری و یاریزانان بدرێت، کە پێچەوانەی ئەم بڕیارانە بێت، تووشی سزا و لێپێچینەوە دەبن.
ج- بە ھۆی گۆرٍینی شێوازی بەرێوەچوونی خولەکە، دووبارە تیروپشکی خولی نایابی فوتساڵی کچان راکێشرایەوە، یارییەکانی گەڕی یەکەم بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
چۆمان × زێرەڤانی
ئافرەتانی ھەولێر × دووکان
سیروانی نوێ × ئەفرۆدەیت
ھەڵەبجەی شەھید چاوەڕوانە





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad