English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەربەلا... ئەو کەسانە گەشتەکانی خۆیان بۆ ئێران دەشارنەوە، بەند دەکرێن
2020-03-07 [02:29 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ شەممە شانەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆرسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، سەرجەم ئەوانەی لە ئێران دەگەڕێنەوە کەرەنتین دەکرێن، وتیشی ئەوانەی خۆیان دەدزنەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر سزاکەی تاکو پێنج ساڵ بەندکردن دەبێت.

شانەکە رایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک گەشتەکەی خۆی بۆ ئێران بشارێتەوە، رەوانەی دادگا دەکرێت لەبەر ئەوەی دەبێتە مەترسی لەسەر سەلامەتی خۆی و خانەوادەکەی و کۆمەڵگا بۆیە سزاکەی دەگاتە پێنج ساڵ بەندکردن.

شانەکە وتیشی، لیژنەی دیکە لە یەکە ئیدارییەکان بۆ کۆنترۆلکردن و هەماهەنگکردن پێکهاتووە.

ژمارەی مردووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە چوار کەس، دووان لە بەغدا و یەک کەس لە هەریەک لە سلێمانی و کەربەلا.

 

 





ئەم هەواڵە 4594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad