English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە به‌زه‌حمه‌ت و كاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ
2020-03-08 [06:15 AM]

ZNA - ھەولێر


لە یارییەكانی هەفتەی 27ی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگە و هاندەرانی میوانداری یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی كرد.

 

له‌ ئه‌نجامدا بەرشەلۆنە به‌ سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی سه‌ركه‌وتنێكی به‌ زه‌حمه‌تی له‌ دژی سۆسیداد به‌ده‌ستهێنا.

 

نیوەی یه‌كەمی یارییەكەیان بە بێ گۆڵ كۆتایهات، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 81ی یارییەكەدا مێسی بە لێدانی سزا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد، هەرچەندە لە دواخولەكی یارییەكەدا ئالبا گۆڵێكی دیكەی بۆ یەرشەلۆنە تۆماركرد، بەڵام بە بیانۆی ئۆفاسیدەوە ڕەتكراییەوە و یاریەیكە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

 

بەم بردنەوەیە بەرشەلۆنە گەڕایەوە پێشەنگی لالیگا بەڵام بەشێوەی کاتی، دوو خاڵ لە پێش ریال مەدریدن و 58 خاڵیان هەیە، سۆسیدادیش هەر لە پلەی شەشەم مایەوە بە 43 خاڵ.





ئەم هەواڵە 1273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad