English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بە قاچاخ بێتەوە کەسوکارەکەشی کەرەنتین دەکرێت
2020-03-08 [06:52 AM]

ZNA-هەولێر


د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، بەداخەوە نیگەرانین لەو کەسانەی بە قاچاخ دێنەوە، ئەوانەشی ئەو کارە دەکەن، کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

راشیگەیاند، پێویستە سنوورەکان بە تەواوەتی دابخرێن و هاووڵاتیانی هەرێم لە ئێران ئاگادار بکرێنەوە کە لە وادەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە، دەنا رێگای گەڕانەوەیان نامێنێت.

لەبارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆس لە هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنە شەوی رابردوو ناوی تۆمار کرا، شێرپەنجەی هەبووە و چووەتەوە ئێران، لە کەرەنتینە پشکنینی بۆ کراوە و زانراوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، قوتابخانەکانمان داخستووە تاوەکو خەڵک خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن نەک بچنە سەیران و شوێنە جەنجاڵەکان.





ئەم هەواڵە 1510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad