English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا كاروانێكی تری سەربازی ڕەوانەی سوریا كرد
2020-03-08 [07:17 AM]

​ZNA – هەولێر


سوپای تورکیا کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سەر سنووری سووریا کرد و لە دەورووبەری ئیدلب جێگیردەکرێن.

درەنگانی شەوی شەممە 8-3-2020 کاروانێکی سه‌ربازیی كه‌ لە ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش و چەکی قورس پێکهاتبوون و له‌ سه‌ربازگه‌كانی شاره‌ جیاوازه‌كانی توركیا ره‌وانه‌كرابوون، گەیشتە شارۆچکەی ئیسڵاحییەی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان

كاروانه‌ سه‌ربازییه‌کە رەوانەی فەرماندەی 106ی تۆپهاوێژی ئیسڵاحییە کرا، ئەو کاروانە سەربازییە رەوانەی خاڵەکانی چاودێری سوپای تورکیا دەکرێن لە سنووری پارێزگای ئیدلب لە سووریا.  

تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی حکومەتی سووریا لە ئیدلب دەستپێکردووە بەناوی  "قەڵغانی بەهار" .

 





ئەم هەواڵە 4900جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad