English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بالۆتێلی بەھۆی کۆڕۆنا ھاتە دەنگ 
2020-03-08 [02:37 AM]

ZNA- ھەولێر 


ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی ناسراوی ئیتاڵی پەیامێکی سەرنج راکێش لە بارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڵاودەکاتەوە و داوای راگرتنی چالاکییە وەرزشییەکان دەکات . 

بالۆتێلی لە پێگەی خۆی لە ئینستگرام نووسیوویەتی : با خولی تۆپی پێ بوەستیت ، تەندروستی مرۆڤ بە پارە بەراورد ناکرێت ، چونکە ھیچ کەسێک لە ئێمە رۆبۆت نییە . 

بەمن مەڵێن تۆ پارێزراوی ، چ جیاوازییەکە ھەیە لە نێوان ئەوەی یاری بکەیت و یاخود نا ؟ ھیچ شتێک لە پشت دەرگا داخراوەکان روونادات ..! 
نامەوێ سەرکێشی بکەم ، من لە ھەموو کەس زیاتر تۆپی پێم خۆشم دەوێت ، بەڵام یاریکردن واتا گەشت کردن بە پاس و شەمەندەفەر و فرۆکە و مانەوە لە ھۆتێلەکان و ئەمانەش مەترسی توشبوون زیاتر دەکەن . 

بەھۆی ئەم ڤایرۆسە منداڵەکانی خۆم نابینم ، چونکە لە شاری لۆمباردیا ناژین و ئەمەش خەمەکانی منی زیاتر کردووە . 

بۆچی یاری بکەین ؟ بۆ ئەوەی کەسانی دیکە دڵخۆش بن ؟ یا خەڵکی دیکە زەرەر نەکات ؟ ئەمە گاڵتە کردن نییە ، گەر دەتەوێ خۆت پارە بەدەست بھێنە ، چونکە گاڵتەکردن لەگەڵ تەندروستی نییە . 


ئەمە دەقی پەیامەکەی بالۆتیلی بوو کە داوای دەکرد خولی ئیتاڵی بوەستێت بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad