English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان رۆژبەیانی : رەوشی ئافرەت لە بەرەو پێش چووندایە
2020-03-08 [03:15 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی لێژنەی داکۆکی لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات کە لە ھەولی جدیداین بۆ ئەوەی ھەر پیاوێک تاوانباربێت بە کوشتنی ئافرەت لە رێگای یاساوە سزایی خۆی وەربگرێت .

جوان رۆژبەیانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان ئافرەت ڕۆلێکی گرنگ دەگێرێت بەلام ھێشتا نەگەیشتۆتە ئاستێک متمانەی تەواو بە ئافرەت بکرێت.

لە بەشێکی تری قسەکانی دا جوان رۆژبەیانی ریگەیاند لە کۆمەلگایی ئێمە ھەتا لە ھەلبژاردنەکانیش دەبینین پیاوان دەنگی زۆرینە دێنن ھێشتا ئەو بڕوایە لەی خەلک دروست نەبووە کە ئافرەتیش وەکوو پیاو دەتوانێت رۆلی گرنگی خۆی بگێرێت سەرەڕای ئەمەش تا رادەێکی باش پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە .

ھەر لە قسەکانی دا رۆژبەیانی گووتی بۆ ئەوەی رەوشی ئافرەت بەرەو پێشتر بچێت پێویستە لە پەروەردەی خێزانەوە دەستپێبکەین وە قوتابخانەکان رۆلی گرنگی خۆیان بگێرن ھەولبدرێت ئەو جیاوازییە نەھێلدرێت کە لە نێوان پیاوو ئافرەت ھەیە .

وە ئەو ئەندام پەرلەمانە راشیگەیاند لە پەرلەمانی کوردستان چەندین یاسایی باش ھەن وە ھەولدەدەین ھەواری ئەو یاسایە بکەینەوە تاوەکوو سزایی ئەوکەسانە تونتر بکەین کە توندووتیژی دژی ئافرەت بەکاردەھێنن وە سزای ئەو کەسانەش بدەین کە ئافرەت دەکوژن و رێگا نەدرێ بە سولحی عەشایەری کێشەکە چارەسەر بکرێت بەلکو بە سزایی یاسایی خۆیان بگەێنرێن.

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 2422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad