English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیان سلێمان: بەردەوام ھەولی بەدیھێنانی یەکسانی و دادپەروەری لە نێوان تاکەکانی کۆمەلگادا دەدەین
2020-03-08 [03:45 AM]

ZNA-هەولێر



سکرتێری یەکیتی ئافرەتانی کوردستان رایگەیاند، ئەمرۆژە رۆژێکی پیرۆزە بۆ دەسکەوتەکانی ئافرەتانی جیھان رۆژێکە ئافرەتان بۆ نە ھێشتنی جیاوازیەکان بوونیادکردنی ژیانێکی یەکسانبن خاوەن پێکەو سەنگی خۆیان بن چ لە ئۆرگانە بچووک کە خێزانە یاخود لە ئۆرگانە گەرەکە کە کۆمەلگایە بۆ ئەوەی پێکەوە ھاوشانی رەگەزی بەرامبەر کە پیاونن بۆ بونیادنانی ژیانێکی یەکسانی و بەختەوەریبن.

دکتۆرە ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە رۆژی جیھانی ئافرەتاند سلاو رێز دەنێرین بۆ ھەموو دایکی شەھیدانی کوردستان و ئافرەتە پێشمەرگەکان بۆ ھەموو ئافرەتە ماندوو نەناسانەی لە رۆژێک لە رۆژاندا بەشداری شۆرشەکانی ئازادی ولات نیشتیمانیان کردووە لە مێژوودا ئەو ئافرەتە ماندوونەناسانەی کە ھەردەم لە خەباتی بەردەوامدان بۆ چەسپاندن و راگرتنی بەلاسنی یەکسانی دەدەن لە نێوان تاکەکانی کوردستان ھەروەھا لەو ئافرەتانەی کە بەشێوەیێک لە شێوەکان کەتوونەتە بەر توندووتیژی و پێگەیشتوون و نەیان وتووە بۆ توندووتیژی و ھەول دەدەن یەکسانبن لە نێوان خۆیان و تاکەکانی دیکە جێبەجی بکەن و سلاو لە ھەموو رێکخراوەکانی ئافرەتان کە ھەولدەدەن بۆ رۆشنکردنەوە و یەکسانکردنەوەی تاکەکانی کۆمەلگا کوردستان، ئەمرۆژە رۆژێکی پیرۆزە بۆ دەسکەوتەکانی ئافرەتانی جیھان رۆژێکە ئافرەتان بۆ نە ھێشتنی جیاوازیەکان بوونیادکردنی ژیانێکی یەکسانبن خاوەن پێکەو سەنگی خۆیان بن چ لە ئۆرگانە بچووک کە خێزانە یاخود لە ئۆرگانە گەرەکە کە کۆمەلگایە بۆ ئەوەی پێکەوە ھاوشانی رەگەزی بەرامبەر کە پیاونن بۆ بونیادنانی ژیانێکی یەکسانی و بەختەوەریبن، لەم رۆژیەیەشدا بەلێمان وەکو یەکیتی ئافرەتانی کوردستان دوپاتکەینەوە کە لە چوارچێەوەی فەلسەفەی بارزانی نەمردا و لە چوارچێەوەی رێبازی پیرۆزی بارزاندا بەردەوام ھەولی بەدیھێنانی یەکسانی و دادپەروەری لە نێوان تەواوی تاکەکانی کۆمەلگا بدەین.

سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گووتی: ئافرەتانی کوردستان لە سایەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بروا و ئیرادەیەکی زۆر بە ھێزی ھەیە بۆ جێبەجیکردنی یەکسان و راگرتنی بەلاسن و جێندەرین لە نێوان کۆمەلگای کوردستانی، سەرکردایەتی سیاسی کوردستان توانیویەتی چەند ھەنگاوێک لەپێشەوەی ھاوشانەکانی خۆی بێت لەگەل ولاتانی دەورووبەردا، ھەروەھا کۆمەلێک دەست کەوت بە بەشداری خۆی لە بوارە جیاوازەکان لە ناو کۆمەلگادا بەدەست بھێنێت وە لە رووی پشتگیری یاسایی کۆمەلێک ھەنگاوی یەکجار زۆر باش نراون لە چوارچێەوەی کۆمەلگادا دەتوانین بلێین ئافرەت ھیچ رێگریەکی بۆ نیە کە بیەوێت بەشدار بێت لە تەواوی جومگەکانی کۆمەلگادا، بەلام ئەوەی جێگەی داخە ھێشتان پابەند بوونی تاکەکانی کوردستانی و زالبوونی ھەژموونی پیاو سالاری و لە روانگەی پەیوەندی تاکەکان و لە چوارچێەوەی پەیوەندی خێزاندا بالادەستن، ئەمە بیتەوە بەربەستێک کە ئافرەتان لە کوردستاندا لە راستیدا نەیانتوانیوە سوودێکی زۆر لە و پانتایە کراوەیەی کە لە ناو کۆمەلکای کوردستانیدا ھەیە وەر بگرن.

دکتۆرە ڤیان سلێمان گووتیشی: داواکاریم بۆ ھەموو ئافرەتان  ئەوەیە کە لەم دۆخەی ئێستا دا کە کۆڕۆنا ڤایرۆس بلاوبوویتەوە ھەولبدەن زیاتر مەرجەکانی پاکوخاوێنی و بەرزکردنەوەی ورەی منداڵەکانیان بکەن، بۆ راگرتنی پاکوخاوێنی زیاتر کارا بوون و گوێگرتن بۆ ئە رێنمایانای کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەردەکات سەبارەت بە رێگریکردن لە بلاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا ڤایرۆسی ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان دووربن لەم نەخۆشیە ترسناکە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad