English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی قەتەر قەدەغەی دەکات هاوڵاتیانی 14 وڵات بچنە وڵاتەکەیەوە
2020-03-09 [06:08 AM]

ZNA-هەولێر


حکومەتی قەتەر رایگەیاند، بۆ ماوەیەکی کاتی لەمڕۆوە قەدەغەی دەکات هاوڵاتیانی 14 وڵات بچنە وڵاتەکەیەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

حکومەتی قەتەر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، لەمڕۆ دوشەممەوە هاوڵاتیانی هەریەکە لە وڵاتانی  چین، میسر، هیندستان، ئێران، عێراق، لوبنان، بەنگلادیش، نیپاڵ، پاکستان، فیلیپین، کۆریای باشور، سریلانکا، سوریاو تایلاند ناتوانن سەردانی وڵاتەکەی بکەن.

ئەو بڕیارەی حکومەتی قەتەر لەچوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزیدا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا لە زیاتر لە 90 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە.

پێشتریش هێڵی ئاسمانی قەتەر گەشتەکانی چون و هاتنی بۆ ئیتاڵیا راگرتبو، دوێنێش سێ حاڵەتی دیکەی توشبوی بە ڤایرۆسەکە راگەیاند، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتە 15 توشبو.





ئەم هەواڵە 5188جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad