English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ حاڵه‌تێك یان گومانێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نیه‌
2020-03-09 [07:04 AM]

ZNA-هەولێر


هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رێكاری پێویست بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌ ده‌بن كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ خۆپارێزی له‌و ڤایرۆرسه‌ رایانگه‌یاندووه‌.

 د.رێبین مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌نته‌ر میدیای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى راگه‌یاندووه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی به‌حركه‌ له‌ شاری هه‌ولێر بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخانكرا، له‌ كاتی ئێستا دوو له‌ توشبوانی نه‌خۆشه‌كه‌ كه‌ هه‌ردووكیان ئافره‌تن له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و ته‌ندروستیان جێگیره‌.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بۆ ئاماده‌كاری زیاتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێداویستی ته‌واو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابین كراوه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ش هاوشێوه‌ی هاوڵاتیان ته‌واوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نێردراوه‌و‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌ بن كه‌ پێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی ده‌شڵێت ، تاكو ئێستا هیچ حاڵه‌تێك یان گومانێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌ هه‌موو لیوا و میحوه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان خۆپارێزی ده‌كه‌ن و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك سوكترین نه‌خۆشی هه‌بێت ده‌خرێته‌ ژێر چاودێری و تێكه‌ڵی هاوڕێكانی ناكرێته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بین كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نیه، هاوكات له‌ هه‌وڵداین بۆ دابینكردنی پێداویستی زیاتر بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.





ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad