English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار: نزیكەی 35 پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی ئەنجام دەدرێت
2020-03-09 [07:47 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، لە ساڵی 2020 دا نزیكەی 35 پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی كە ئەولەویەت بۆ ئاوی خواردنەوەن، جێبەجێ دەكرێن .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/3/2020، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت وگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، لێدوانێكى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزاری بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نوسیوویەتی: "وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی هەیە، كە بەشێك لەو پڕۆژانە  پرۆژەی بەردەوامن، لە پلانی ساڵی 2020دا.

زیاتر نوسیوویەتی:  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پلاندان، بڕیاری دابینكردنی بودجەی پێویستیان بۆ نزیكەی 35 پڕۆژە داوە، كە ئەولەویەتی ئەو پڕۆژانەش، بۆ پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوەیە، هەروەها پڕۆژەكانی دیكەی ژێرخانیش وەك تۆڕێكی شەقام لەناو شار و شارۆچكەكان و هەندێك خزمەتگوزاری دیكەش كە بۆ هاووڵاتییان پێویستن".

له‌باره‌ى جۆر و شوێنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیش، وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار گوتیەتی: "ئەوەی كە ئەولەویەتی لە پڕۆژەكان وەرگرتووە، تەواوكردنی پڕۆژە گەورەكان و پڕۆژە ستراتیژییەكانی ئاوی خواردنەوەن، كە هەموو شار و شارۆچكەكانی هه‌رێمى كوردستان دەگرنەوە".

 





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad