English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید شكستی هێناو پێشه‌نگی له‌ده‌ستدا
2020-03-09 [08:09 AM]

ZNA - ھەولێر


لە یارییەكانی هەفتەی 27ی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ بیتیس لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی كرد.

له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانه‌كراودا  یانه‌ی شاهانه‌ 2 به‌ 1 شكستی هێنا و پیشه‌نگی لالیگای له‌ده‌ستدا.

 

له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كی 40 سیدنی داسێلڤای به‌رازیلی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ بیتس تۆماركرد، به‌ڵام به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی نیوه‌ی یه‌كه‌م كه‌ریم بێنزیما به‌ لێدانی سزا گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.

 

 لە نیوەی دوەمی یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بون بۆ تۆماركردنی گۆڵی دوەم و لە خولەكی 82 كریستیان تیلۆ گۆڵی دوەمی بۆ یانەی ریاڵ بیتیس تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایهات.

 

بەم ئه‌نجامه‌ش ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بە 56 خاڵ مایەوەو پێشەنگی بۆ به‌رشه‌ به‌جێ هێشت و ریاڵ بیتسیش بە 33 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى دوانزەیەم.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad