English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر ھەرکی: عێراق لە باروودۆخێکی ناسەقامگیردایە
2020-03-09 [09:57 AM]

ZNA-هەولێر



بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لایەنە شیعەکانە دەبێت لە نێوان خۆیاندا رێکبکەون لەسەر ھەلبژاردنی کەسێک بۆ راسپاردنی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ، بەلام ئەو رێکەووتنەش دەبێت لە سەر ئەو بیرو باوەرە بێت کە بڕیارێکی نیشتیمانی بدەن و وا بیر نەکەنەوە کەوا کورد و سوونە پەراوێز بخەن.

ناسر یوسف ھەرکی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: عێراق  لە ئێستادا لە دۆخێکی ئالۆزدایە لە رووی سیاسیەوە و ئابووریەوە خەریکە لە رووی تەندروستیشەوە عێراق توشی کێشەیەکی گەورەدەبێتەوە بۆ یە پێویستە کە ئەو کەسانەی کە خاووەن دەستھەلاتن و خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بیر لە بڕیارێکی نیشتیمانی عێراقی بکەنەوە و عێراقیەکان ھەموویان پێکەوە کۆببنەوە و بەیەکەوە بڕیارێکی باش بدەن کە ھەموو پێکھاتەیەکی عێراق  ھەسی بە بوونی خۆیان بکەن لە ناو ئەو بڕیارەدا پێکەوە کار لە سەر ئەوە بکەن کە عێراق لەم دۆخەی کە ئێستا ھەیە لە عێراق دەربازی بکەن، بەلام ئەگەر بیرکردنەوەیان وەک پێشووبێت ئەوا دۆخی عێراق بەرەو ئاقارێکی نادیار دەبەن.

ئەندامی لێژنەی بەرگری و ئاسایش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: کێشەکە لە لای لایەنە شیعەکانەوەیە دەبێت لە نێوان خۆیاندا رێکبکەون لەسەر ھەلبژاردنی کەسێک بۆ راسپاردنی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ، بەلام ئەو رێکەووتنەش دەبێت لە سەر ئەو بیرو باوەرە بێت کە بڕیارێکی نیشتیمانی بدەن و وا بیر نەکەنەوە کەوا کورد و سوونە پەراوێز بخەن، بیرکردنەوەی وەکوو محەمەد تۆفیق عەلاوی نەبێت کە بیەوێت بە تاکلایانە بیربکاتەوە و ئەگەر وابێت ھیچ ئەنجامێکی باشیان نابێت بۆیە پێویستە بیر بکەنەوە کەوا کورد و سوونە و شیعە پێکەوە حکومەت پێکبھێنن و عێراق لەم دۆخەی ئێستادا نەھێلنەوە بتوانن کەوا رێک بکەون، بەلام ئەگەر ھەر لایەنەک و ببێتە دارودەستەی ولاتێکی زلھێز بێشک گەلی عێراق دەبێتە سووتەمەنی وەک ئێستا  کە سووتەمەنیە.

ناسر یوسف ھەرکی گووتیشی: لە ئێستادا عێراق بۆشایەکی ئاسایشی گەورەی ھەیە، چونکە سەرۆک وەزیران بڕیاردەری سەرەکی ھێزە سەربازیەکان و ئاسایشە و لە ئێستا دا خاوەن بڕیار کاربەرێکەرە لەوانەیە ئەگەر بڕیارێکیش دەربکات وەکوو ئەو دەلێت واجێبەجێ نەکرێت، ھەر کاتێک ئیدارەو ھێز نەبێت لە ناو ھێزە ئەمینەکان ئەوانیش وەکوو پێویست نەتوانن کۆنتڕۆلی ئاسایش بکەن، بێگوومان دەبێت سەرۆک وەزیران دیاریبکرێت و پالپشتیەکی تەواویشی لێبکرێت بۆ ئەوەێ بتوانێت عێراق لەم دۆخەی ئێستادا دەربازبکات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad