English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەشواق جاف: هەر کاتێک عێراقییەکان بەرژەوەندی خۆیان ولاوەنا ئەوکات لەو باردۆخە رزگاردەبن
2020-03-09 [11:36 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەشواق جاف: ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەر کاتێک لایەنە عێراقییەکان بەرژەوەندی حزبی و کەسی خۆیان وەلاوەنا ئەوکات عێراق لە باردۆخە دەردەچێت، دەبێت لە سەر مێزی گفتووگۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان بکەن بۆ ئەوەی هەموو یان بەشی زۆری لاینەکان ڕێکەون و کەسێک لەو ماوەیەدا دەستنیشان بکەن و ناوەکەی پێشکەشی سەرۆک کۆماربکەن بۆ ئەوەی ئەویش ڕابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

 

ئەشواق جاف گووتی: ئەگەر عێراقییەکان نەیتوانی ڕێکەون بە گفتووگۆ ئەوکات عێراق رووبەرووی زۆر لە نەهامەتی دەبێتەوە لەوانە قەیرانی دارایی روولە عێراق دەکات و تەندورستی و ژێرخانێکی وێرانی هەیە بۆیە ئەوانە لەو باردۆخەدا وێران دەبن و ئەوکات عێراق روو لە نەمان دەبێت، لەسەروی ئەمانەش قەیرانی سیاسی چونکە  لایەنەکان باوەریان بەیەکتری نەمایە.

 

هەروەها ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو: هەر کەسێک دەست نیشان بکرێت دەبێت ئەوە بزانێت کە عێراق بەپێی دەستوور عێراقی یەکگرتووی فیدڕالییە بۆەیە دەبێت حیساب بۆ ئاین و نەتەوە جیاوازەکان بکات وەکوو ئەوەی لە دەستووردا هاتووە کاری پێ بکات ئەگەر نا هەر کەسێک بێت سەرکەوتوو نابێت.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 10363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad