English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر جەگەر عەزیز: لەو هەفتیەدا خێراترین دابەزین لە نرخی نەوتدا روویداوە
2020-03-09 [05:52 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەستپێکردنی جەنگی نرخی نەوت لە لایەن سعودییەوە دژی رووسیا نرخی نەوتی گەیاندە (۳۳.۳۱) دولار بۆ هەر بەرمیلێك بەمەش زیانی زۆر بەچەندین ولات دەکەوێت بەتایبەتی ئاوانەی بودجەی خۆیان لە نەوتەوە دابین دەکەن.

 

دکتۆر جەگەر عەزیز هەرکی، ماموستای زانکۆ بەئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لە ماوەی یەک روژدا نرخی نەوت بە رێژەی ٢٥٪ دابەزی لە ٤٥ دۆلار بۆ (۳۳.۳۱) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەگەر ئێمە سەیربکەین لە پێش بلاوبۆنەوەی نەخۆشی کۆرۆنا عێراق ڕۆژانە نزیکە (۱۲۰ )ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەووتووە، لە دوای ئەوەی نرخی نەوەت دابەزی ئەوەش کاریگەری خۆی دورستکردوە لەسەر عێراق نزیکە( ٤٤) ملیۆن دۆلار زیانی پێدەکەوێت ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر لەسەر بودجەی عێراق دروست دەکات.

 

دکتۆر جەگەر گووتی: لەگەل بەڵاوبوونەوەی ڤایروسی کورونا لە ووڵاتی چین و پاشەکشەکردنی کەرتی پێشەسازی لەو ووڵاتەدا، خواستن لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە هەربویەش نرخی هەر بەرمیلێكی نەوت بو( ٤٥-٥٠) دولار دابەزی. 

 

هەروەها دکتۆر جەگەر عەزیز هەرکی گووتی: دابەزینی نرخی نەوت لەمەوە نەوەستا، بەتایبەت دوای کوبوونەوەی ئوپێك پلاس لە ڤییەنا لە نێوان ووڵاتانی هەناردەکاری نەوتی نێو رێکخراوی ئوپێك بەسەرپەرشتی سعودیە و ووڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە بە سەرپەرشتی رووسیا لە هەینی رابردوو. هەرچەندە مەبەست لە ئەنجامدانی کوبوونەوەکە کەمكردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بووە بۆزیادبوونی نرخی نەوت بەلام بە پێچەوانەوە رووسیا رەتیکردەووە و سعودیە بریاری دا کە بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکات.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1105جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad