English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردوگان:توركیا نۆ ساڵە روبەروى ئەو هەڕەشانە دەبێتەوە كە لە سووریاوە سەرهەڵدەدەن
2020-03-10 [06:04 AM]

ZNA-هەولێر


رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک كۆمارى توركیا و یەنس ستۆلتەنبێرگ، سكرتێرى گشتیى ناتۆ دوای کۆبونەوەیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامداو لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بۆ رۆژنامەنوسان راگەیاند،بۆ هیچ وڵاتێكى ئەوروپا نییە لە بەرامبەر پێكدادانەكان و دۆخى مرۆیى سوریا بێدەنگ بێت.

هەروەها ئەردوگان ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ناو دۆخێكى هەستیارداین كە پێویستە ناتۆ، لەگەڵ توركیا راوێژكارى هاوپەیمانێتى بە شێوەیەكى رون ئاشكرا بكات.

سەرۆک کۆماری تورکیا رونیکردەوە، "توركیا نۆ ساڵە روبەروى ئەو هەڕەشانە دەبێتەوە كە لە سووریاوە سەرهەڵدەدەن، تاكە وڵاتى ناتۆین كە روبەڕوى داعش بوینەوە و شەهیدمان داوە.

ئەوەشی خستەڕو، "بەشێكى گرنگى داواكارییەكانمان لە ناتۆ دەربارەى جێبەجێكردنى تەواوى ئەو رێوشوێنانەیە كە لە بڕیارەكانى ساڵانى 2012 و 2015 دا بۆ پشتگیریكردنى بەرگرى توركیایە.

تورکیا دەڵێت، بەهۆی جەنگ و بۆردومانەکانی سوریاوە 3.6 ملیۆن کۆچبەر رویانکردوەتە وڵاتەکەی، چیتر حکومەتەکەی ناتوانێت پێداویستی ئەو کۆچبەرانە دابین بکات، داوا لە یەکێتی ئەوروپاش دەکات یارمەتی دارایی دیکە بۆ وڵاتەکەی دابین بکات، لە بەرامبەر رێگریکرن لە پەڕینەوەی ئەو کۆچبەرانە بۆ ئەوروپا.





ئەم هەواڵە 1198جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad