English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێكەوتنامەی ١١ی ئاداری١٩٧٠سەرەتای چەسپاندنی ماف ودەسكەوتەكانی كوردستانیان
2020-03-10 [10:41 AM]

نوسینی : وەیسی سەعیدوەیسی


هەلگیرساندنی شۆرشی ئەیلولی مەزن بەرابەرایەتی بارزانی نەمر وێستگەیەكی یەكلاكەرەوەبوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان كە ئامانجەکەی رزگاری نیشتیمانی و سەربەخۆیی کوردستان وبەرپێچ دانەوەی پیلانی دوژمنان و بەرگری لەبوون و مافە رەواکانی گەلەکەمان و بەدی ھێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردستان بوو بۆیەش ئیرادەو باوەر بەخۆبوونی لای تاکی کوردستانی دروست کرد سەرەنجام شۆرشی ئەیلوول بووە جێگای ئومێدو ئاواتی خەلكی كوردستان لەگەل لەوەی لە رەوشێكی نالە بارو دژواردا هەلگیرسا لە هەمان كاتیشدا جیاواز لە شۆرش و راپەرینەكانی تر توانی بەبێ جیاوازی ھەموو پێكھاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لە دەوری ناسنامەیەكی كوردستانی كۆبكاتەوە كە ئەمەشیان فاكتەری بەهێزی سەركەوتنی شۆرش بوو چونكە هەر هەموومان لە ژێر سەركردایەتی بارزانی نەمر بۆیەك مەبەست و ئامانج و لەیەك سەنگەر دا رێكخرابوون كە  دوای چەندین سال بەرگری قارەمانیەتی پێشمەرگە و حكمەتی بارزانی نەمر رژێمی ئەو كاتی عیراقی ناچار كرد لە جیاتی شەر بیر لە دانوستاندن و رێكەوتن بكات تا لە ئەنجام دالە11 ئاداری سالی1970 بە فەرمی رێكکەوتنامەیەک مۆر بكات بەمەش شۆرشی ئەیلوول بووە یەكەمین شۆرشی كوردستانی كە توانی بە ئامانجام بگات و11ی ئاداریش بووە رۆژێكی مێژووی كە گەورەترین رژێمی ناچاركرد دان بە كۆمەلێك مافی گرنگ و مێژووی بھێنێت چونكە بۆ یەكەم جار بوو دانی بە مافی ئۆتۆنۆمی و دامەزراندنی دەسەلاتێکی خۆجی و بەرەسمی کردنی زمانی کوردی دابنێت کە ئەم رێککەوتنامەیەش بووە خالێكی وەرچەرخانی گرنگی مێژووی کە سەنگ و کاریگەری خۆی ھەیە بۆ ھەتا ھەتایە كە حكوومەتی عێراق بە رەسمی دانی بە مافە نەتەوەیی و رۆشنبیرییەكانی گەلی كوردستانی دانا بەمەش گەورەیی شۆرشی ئەیلوول و كارێزمایی بارزانی نەمر بە دەركەوت و مێژووی پر لە سەروەری گەلەكەمانیشی رەنگین تر كرد كە لە سایەی ئەم رێكەوتنامەیە زۆرترین ماف و داخوازی خەلكی كوردستان بەدەست ھات كە سەرەنجام لە سایەی دا چوار سال كەوتنە خۆشی و بووژاندنەوەی كوردستان وێرای ئەوەی بەھۆیەوە دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەھەمووجیھان ناسێندرا.
ھەر چەندە بەداخەوە رژێم لە بەلێنەكانی پاشگەزبووەوە كە سەرەنجام ھەولی لە ناوبردنی شۆرشەکەیان داو رێكەوتنامە خیانەتكارانەكەی جەزائیریان مۆركردو شۆرش بۆ ماوەێكی كاتی تووشی نسكۆ بوو بەلام سوپاس بۆ خودای گەورە نەیان توانی ئیرادەی کوردستانیان بشکێنێت چونکە بەوپێیەی شۆرشی ئەیلوول ھەلقولاوی ناخی جەماوەر بوو بۆیەش نسكۆو پیلانەكان ناتوانن بیشكێنن بۆیەش دوای ماوەیەكی كەم جارێکی تر بەھەمان ئیرادەو روحیەتی پۆلایینی شۆرشی ئەیلوول لە (26) گولاندا رێبوارانی رێبازی پارتی و بارزانی  پیلانی دوژمنانیان پوچەل كردەو و بۆیەش گوڵان بووە درێژە پێدەری شۆرشی ئەیلوول كە ھەردەسكەوت و سەروەرێكیش لە كوردستان بەدەست ھاتبێ ئەوا بناغەكەی بۆ شۆرشی ئەیلوول و جەنابی بارزانی نەمر دەگەرێتەوە چونكە رێكەوتنامەی11ی ئادار سەرەتای چەسپاندنی ماف و دەسكەوتەكانی كوردستانیان بوو.





ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad