English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ئەرشەد حاجی: دەبێت عێراقییەکان بگەرێنەوە هەولێر بۆ چاەسەری کێشەکان
2020-03-10 [01:11 AM]

ZNA- هەولێر


لەدوای ڕاسپاردنی محەمەد توفیق عەلاوی و شکست هێنانی بۆبەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی ئەو هەولە تاکڕوەیانەی ئەوە بۆ بەدەستهێنانی دەسەلات.

 

دکتۆر ئەرشەد حاجی سدیق، ماموستای زانکۆ سەبارەت بە باردۆخی ئێستای عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گووتی: سەرنەکەوتنی محەمەد توفیق عەلاوی لە بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرکەوتنی دیموکراستی بوو لە عێراق بۆیە دەبێت لەو ماوە یاساییەدا کە ماوەی ۱٥ رۆژە بەپێی دەستوور عێراقییەکان دەبێت رێکبکەون لەسەر دەستنیشان کردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە، ناوەکەی ڕادەستی سەرۆک کۆمار بکەن ئەویش ڕایبسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی وزاری عێراق.

 

دکتۆر ئەرشەد حاجی سەدیق گووتی: بۆئەوەی باردۆخی ئێستای عێراق بگەرێتەوە باری ئاسایی دەبێت لایەنە سیاسیەکان وەک پێشووتر بێنە هەولێر لەژێر چەتری سەرۆک بارزانی دا کۆببنەوە بە ڕێکەوتن کەسێک دەست نیشان بکەن کە هەموو یان بەشێکی زۆری لاینەکان کۆکبن لەسەری و پاڵپشتیبن بۆ دەربازکردنی عێراق لە قوناغەدا.

 

هەروەها ئەو دکتۆرەی زانکۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گووتی: ئەگەر عێراقییەکان دووبارە بیر لە پەراوێزخستنی هەرێمی کوردستان بکەنەوە ئەوا دووبارە هەلەیەکی تری وەک هەلەی هلبژاردنی محەمەد توفیق عەلاوی دەکەن و عێراق بەرەوە ئاقارێکی نادیار دەبن و چارەنووسی عێراق و عێراقییەکان دیار نابێت و بەرەو کەناری نائارامی دەچن ووولات لەوە زیاتر تێکدەچێت ودەشلەژێت بۆیە ئەو کارە لە بەرژەوەندی کەسدانیە لە عێراق.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad