English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیهانی : ٪70 توشبوانی کۆرۆنا لەچین چاک بوونەتەوە
2020-03-09 [10:27 AM]

ZNA ــ هەولێر


رێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەڵێت ئێستا هەڕەشەی بەجیهانبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر راستەقینەیە، بەڵام دەڵێت هێشتا دەرفەتی ئەوە ماوە کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکەین و دەشڵێت، 70%ی توشبووانی کۆرۆنا لە چین چاکبوونەتەوە.
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئەگەر ئەمجارە جیهان بەسەر کۆرۆنادا زاڵببێت، ئەمە دەبێتە یەکەم ڤایرۆسی جیهانی لە مێژوودا کە رێگریی لێدەکرێت".

تێدرۆس ئاماژەی بەوە کرد، ئەو وڵاتانەی کۆرۆنا بەخێرایی تێیاندا بڵاودەبێتەوە، بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن و کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتان بە کەمی و بەشێوەی پچڕپچڕ بڵاودەبێتەوە، وڵاتان دەتوانن بەسەریدا زاڵببن.

تاوەکو ئێستا لە جیهاندا 114 هەزار و 457 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە بەو هۆیەوە چوار هەزار و 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و 64 هەزار و 14 کەسیش چاک بوونەتەوە.

لە هەرێمی کوردستانیش 15 هانیشتمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاونیشتمەنییەک بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە و یەکێکیش چاک بووەتەوە





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad