English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشاندانەکانی بەغدا ٣ کوژرا و ٥٨ برینداری لێکەوتەوە
2020-03-10 [01:37 AM]

​ZNA - هەولێر


دوای ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی خەلانی لە نزیک گۆڕەپانی تەحریری بەغدا گرژییەکی توند کەوتنە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئەلکەندی لە بەغدا رۆژی سێشەمە ١٠ی ئادار، رایگەیاند ١٧ بریندار گەیەنراونەتە ئەم نەخۆشخانەیە کە دۆخی تەندروستیی چەند کەسێکیان ناجێگیرە.  

فازڵ ئەلغەراوی، ئەندامی کۆمیسیاریای مافی مرۆڤی عێراقیش رایگەیاند شەوی رابردوو، ١١ کەس لە هێزە ئەمنیەکان بەهۆی بەردباران و تەقینەوەی دەستکردی خۆپێشاندەران بریندار بوونە.

عەدنان سوعیدی، یەکێک لە چالاکانی نێو خۆپێشاندانەکانیش دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان هەوڵ‌دەدەن گۆڕەپانی خێلانی بگرنە دەست و بۆ ئەم کارەش دەستیان داوەتە توندی و تیژی.

کۆمیساریای مافی مرۆڤی عێراق لە راگەیەنراوەیكدا بڵاوی کردووەتەوە لە تێکهەڵچوونەکانی دوو رۆژی رابردوودا لە گۆڕەپانی خێلانی ٣ کەس کوژراون و ٥٤ کەس بریندار بوون کە ١٧ کەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزە سیاسییەکانی عێراق هەتا ئێستا نەیانتوانیوە لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆ‌ک‌وەزیران رێک‌بکەون.

 

 

 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad