English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەدا مێرگەسۆری: شکست ھێنانی عەلاوی دەبێت وانەیەکبێت بۆ کاندیدەکانی تریش
2020-03-10 [04:30 AM]

ZNA-هەولێر



ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دۆخی عێراق ئالۆز بووە و ھەروەھا ئالۆزتریش دەبێت، چونکە لەو ١٥ رۆژەی کە لەبەر دەستی سەرۆککۆماردایە خەریکە بەرەو تەواو بوون دەچێت و تا ئێستاش کەس دیاری نەکراوە، لەبیری نەکەین کە سەرۆککۆمار کاتێک عەلاوی راسپارد لەدەرەوەی کاتە دیرکراوەکەیدا راسپارد و ماوەی یاسایی کە ١٥ رۆژ بوون تەواو بوو واتا دانانی خودی محەمەد تۆفیق عەلاوی دەستووریانە نەبوو، ئەمەش سەرپێچیکردنی دەستوورە.

نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: داھاتووی عێراق نادیارە و لە دۆخێکی ئالۆزدایە، دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی کاندیدی راسپێردراو نەیتوانی لەو ماوە دەستوورەکەیدا نەیتوانی رێژەی یاسای پەرلەمانی کۆ بکاتەوە و دەنگی پێویست بێنێت بۆ کابینەکەی خۆی، ئەو شکستەی کە عەلاوی توشبوو دەبێت وەکو وانەیەکبێت بۆ ئەو کاندیدانەی کە لە دوای ئەو رادەسپێردرێن بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ، چونکە ئەو میکانزمەی کە عەلاوی بەکاریھێنا بۆ پێکھێنانی کابینەکەی وەزاری خۆی میکانزمەکە ناتەندروست بوو زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق رەزامەند نەبوون لە سەری ھەروەھا سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان رازی نەبوون بەو میکانزمەی کە عەلاوی گرتبوویەبەر وە ھەندێک لە سوونەکان و بەم دوایەش ھەندێک لایەنە شیعەکانیش پێی رازی نەبوون، دۆخی عێراق ئالۆز بووە و ھەروەھا ئالۆزتریش دەبێت، چونکە لەو ١٥ رۆژەی کە لەبەر دەستی سەرۆککۆماردایە خەریکە بەرەو تەواو بوون دەچێت و تا ئێستاش کەس دیاری نەکراوە، لەبیری نەکەین کە سەرۆککۆمار کاتێک عەلاوی راسپارد لەدەرەوەی کاتەدیرکراوەکەی راسپارد و ماوەی یاسایی کە ١٥ رۆژ بوون تەواو بوو واتا دانانی خودی محەمەد تۆفیق عەلاوی دەستووریانە نەبوو، چونکە دەبوایە لە ماوەی ١٥ رۆژدا عەلاوی راسپێردرابوایە بەلام دووھێندەی پێچوو، ئەمەش سەرپێچیکردنی دەستوورە کاتی خۆشی سەرۆککۆمار لە کاتی راسپاردنی عەلاوی کردی بۆیە گومانی ئەوە دەکرێت کە ھەمان سینارۆی تێپەرینی ١٥ رۆژەکە دووبارەبکرێتەوە و لە دەرەوەی ماوەی یاسای سەرۆککۆمار کەسێک راسپێرێت.

ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ھەر کەسێک کە رادەپێردرێت بۆ دروستکردنی کابینەی نوێی حکومەتی ھەلەی محەمەد تۆفیق عەلاوی دووبارە نەکاتەوە و سەنگ و ھەیبەتی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگرێت، چونکە ھەرێمی کوردستان کیانێکی دەستووریە و بە پێی دەستوور دەبێت مامەلەی لەگەل بکرێت و وەکو ھەرێمێکی سەربەخۆ مامەلەی لەگەل بکرێت، ناکرێت ھەر کاندیدێک بە بیرکردنەوەی شەخسی خۆی بێت مامەلە لەگەل ھەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی ھەرێمی کوردستان بکات، ئەو ھەلوێستەی ھەموو لایەنە کوردستانیەکان کە ھەیان بوو لە بەرامبەر میکانزمەی عەلاوی جێگای دەستخۆشیە و پەیامێک بوو، بۆ عەلاوی و ئەوانەی کە لە دوای ئەویشەوەدێن کە ئەم پۆستەوەردەگرن نابێت کە ھەرێمی کوردستان پشتگوێ بخرێت، لەھەر پشتگوێ خستنێکی کوردستان ھاوسەنگی سیاسی تێکدەدات، ھیوادارین کە لە ماوەی یاسایدا کەسێک رابسپێردرێت و ئەو کەسەش بە میکانزمێکی گونجاو و رێکوپێک جوان بگرێتە بەر بۆ دەستنیشانکردنی وەزیرەکانی کابینەکەی بۆ ئەوەی بەرنامەی کاری خۆی پێشکەشی پەرلەمان بکات و متمانەی ھەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق بەدەستبھێنێت، راستە کاندیدی سەرۆک وەزیران لە پشکی شیعەیە بەلام دەبێت رێکەوتنێکی گشتی ھەبێت بۆ دانانی ئەو کەسە و ھەموو لایەنەکان پێی رازیبن.

نەدا مێرگەسۆری ئەوەشی خستەروو، کە بابەتی ھەلبژاردنی پێشوەختە بە ھیچ شێوەیەک لە ناو دەستوور باسنەکراوە و لە ھیچ بەندێکی دەستوور باسنەکراوە و ھیچ چارەسەرێکی پێشوەختەمان نیە لە دەستوور دا لەوەی کە چۆن چۆنی ھەلبژاردنی پێشوەختە بکرێت یاخود پێناسەیەکی بۆ بکرێت، ئەوەی کە ھەیە ئەو کەسەی کە رادەسپێردرێت ئەگەر نەیتوانی لەو ماوە دەستووریەی کە پێی دەدرێت کابینەکەی پێکبھێنێت جارێکیتر دەبێت سەرۆککۆمار لەماوەی ١٥ رۆژدا کەسێکیتر راسپێرێت و دەبێت لە ئێستا دا پێش تەواو بوونی ماوەی دەستوور کەسێک دیاری بکرێت، بە بۆچوونی من دۆخی سیاسی و ئاسایش و ئابووری عێراق  بەرگەی ئەوە ناگرێت کە ھەلبژاردنی پێشوەختە بکات، چونکە زەمینەکە لە بارنیە و چونکە زۆر کارکردنی دەوێت و رێکخستنی دەوێت بۆ ئەوەی کە ھەلبژاردنی پێشوەختە بکرێت، بەلام زۆر زەحمەتە کە ھەلبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، پێویستە لایەنە سیاسیەکان بەتایبەتی شیعە چارەسەری ئەو کێشەیەبکات، چونکە راسپاردنی کەسێک لە ناو مالی شیعە دەبێت بەلام تائێستا خۆیان یەکلای نەکردۆتەوە، پێویستە ھەموو لایەنەکان بەتایبەتی شیعە لە دوای بەرژەوەندی گەلی عێراق بن بەدوای ئەوەبن کە خزمەتی زیاتری گەلی عێراق بکەن و بیرکردنەوەیەکی نیشتیمانیانەبێت، بۆ ئەوەی عێراق لەم دۆخەی کە ئێستا  تێیدایە رزگارببێت، ئەم بابەتە ھێندەی گرێدراوی ناو مالی شیعەیە رەنگە ھێندە بە لایەنەکانی ترەوە گرێنەدرابێ، و کەسێک ھەلبژێرن کە رێکەوتن بکات لەگەل ھەموو لایەنەکان و بتوانێت لەو ماوەی کەماوە کاربکات، ئەمە ھەمووی کێشەن دەبێت چارەسەربکرێت ئایا لە ماوەی ١٥ رۆژدا دەتواندرێت کەسێک دیاری بکرێت؟ من گومانم ھەیە لەوەی کە بتوانرێت لەو ماوەیەدا کەسێک رابسپێردرێت و دلنیام دەچێتە دوای ماوەکە و لایەنەکان ئەوکاتە رێکەوتن دەکەن لەسەر کەسێک.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad