English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامارەکانی توشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان لەزیاد بووندایە
2020-03-10 [11:20 AM]

ZNA ــ هەولێر


لە هەرێمی کوردستان 16 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە لە نێوانیاندا یەکێکیان بەتەواوەتی چارەسەرکراو یەکێکیتریشیانگیانی لەدەستدا.

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1.  ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠٦٤) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (٩٥٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢١١١) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (١٥٤) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا لە نێویاندا (٢) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە یەکێکیان  ئافرەتێکی تەمەن (١٩) ساڵە قوتابی زانکۆیە دانشتووی شاری سلێمانیە و کچی یەكێك لە نەخۆشەکانی پێشووە ئەوەی تریان پیاوە پیاوکی تەمەن (٦٤) ساڵە و دانشتووی ناحیەی ئاشتی یە سەر بە قەزای کۆیە کە بەرکەوتووی نەخۆشەکەی دوێنێ یە. 

3. کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٦) حالەتە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.

جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا. 

      وەزارەتی تەندروستی    .        
حکومەتی هەرێمی کوردستان 
      ١٠ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad