English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین ڤیدیۆکلیپی تایلۆر سوێفت بینەرێکی زۆری هەیە
2020-03-10 [04:44 AM]

هەولێر – ZNA


نوێترین ڤیدیۆکلیپی تایلۆر سوێفت بەناوی The Man بینەرێکی زۆر لە یوتیوب هەبووە.

 

ڤیدیۆکلیپەکە کە لە 27 شوباتی رابردوو بڵاوکرایەوە، لە ماوەی 12 رۆژدا 26 ملیۆن بینەری هەیە.

 

لەم بەرهەمەدا سوێفت لەشێوەی پیاوێک دەردکەوێت و لە کۆتایشدا لەشێوەی راستەقینەی خۆی.

 

هەر بەم دواییە تایلۆر سوێفت، بڕی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشییە قوربانیانی گەردەلوولی تینیسی و ناشفێل لە ئەمریکا.

 

بەهۆی ئەو رووداوەوە 24 کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆر بەر خەڵک کەوتووە.

 

سوێفت تەمەن 30 ساڵ، هەفتەی رابردوو پۆستێکی لەبارەی ئەو رووداوە سرووشتییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی نیشاندا.

 





ئەم هەواڵە 2848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad