English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی: سه‌رجه‌م یاریزانانی ئارسێناڵ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن
2020-03-11 [08:47 AM]

ZNA - ھەولێر


به‌هۆی تووشبوونی سه‌رۆكی یانه‌ی ئۆڵمپیاكۆس یۆنانی كه‌ پێشتر تێكه‌ڵی یاریزانانی ئارسێناڵ بووه‌، به‌فه‌رمی بڕیاردرا یاریی مانچێسته‌ر سیتی و ئارسێناڵ دوابخرێت كه‌ وابڕیاربوو ئه‌مشه‌و ئه‌نجام بدرێت و یاریزانانی ئارسێناڵیش كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن.

یانه‌ی ئارسێناڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێڤانگیلۆس ماریناكیسی خاوه‌نی یانه‌ی ئۆڵمپیاكۆسی یۆنانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ له‌ یۆرۆپالیگ له‌ یاریگای ئیمارات له‌ له‌نده‌ن ئاماده‌بوو، دوای یارییه‌كه‌ تێكه‌ڵی یاریزانانی ئارسێناڵ بووه‌، بڕیاردراوه‌ سه‌رجه‌م یاریزانانی ئارسێناڵ كه‌ره‌نتینه‌ بكرێن.

یانه‌ی ئارسێناڵ له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، بڕیاردراوه‌ یاریی مانچێسته‌ر سیتی و ئارسێناڵ له‌ پرێمه‌رلیگ دوابخرێت، له‌كاتێكدا وابڕیاربوو ئه‌م یارییه‌ ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 22:30 ئه‌نجام بدرێت، چونكه‌ یاریزانانی ئارسێناڵ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌بێت له‌ ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه‌ و كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن، گومان ده‌كرێت ئه‌وانیش له‌ سه‌رۆكی یانه‌ یۆنانییه‌كه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان گرتبێت.

جگه‌ له‌ یاریزانانی ئارسێناڵ، چوار له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئارسێناڵیش كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن، چونكه‌ به‌ درێژایی یارییه‌كه‌ی ئارسێناڵ و ئۆڵمپیاكۆس له‌ ته‌نیشت ماریناكیس دانیشتوون، كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌كلابووه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بووه‌.

 

یاریگا





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad