English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاری نانەکەلی: ئەو گرفتانەی ساڵی ١٩٧٠ لە نێوان کوردستان و عێراق تاکو ئێستا وەك خۆیان ماون
2020-03-11 [08:54 AM]

ZNA-هەولێر


مامۆستایەک لە یاسای نیودەولەتی گشتی رایگەیاند، حکومەتی بەعس بە ھەموو جۆرێک ھەولی دەدا شۆرشی کورد دابمرکێنێتەوە و ویستی بە ئەقلیەتی تۆلەسەندنەوە نەوەک بە ئاشتیانە گفتووگۆ لەگەل کورد بکات، ھەروەھا تاوەکو ئێستا حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق بیرکردنەوەیان نە گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە چۆن بۆ خۆیان دەوێ ئاواش بۆ بەرامبەرەکەیان بوێت.

 

دکتۆر شاری خالید نانەکەلی، مامۆستا لە یاسای نیودەولەتی گشتی لە زانکۆی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە بۆنەی ٥٠ ساڵ رەتبوون بە سەر رێکەووتننامەی ١١ـی ئازار و ساڵوەگەری ئازادکردنی شاری ھەولێر پیرۆزبای خۆم ئاراستەی ھەموو خەلکی کوردستان دەکەم و بە تایبەتی شاری ھەولێر، رێکەووتننامەی ١١ـی ئازار دەرەنجامی بەرخودانی شۆرشی ئەیلول بوو لە ساڵی ١٩٦١ دەستی پێکرد بە رابەرایەتی باوکی رۆحی نەتەوەیمان مەلا مستەفا بارزانی، لە ١٧ی تەمووزی ساڵی ١٩٦٨ دوای ئەوەی حزبی بەعس دەستھەلاتی گرتەدەست، شۆرش چەند ساڵی پێشتر چۆن چۆکی بە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دانابوو دوای گرتنەدەستی دەستھەلات لەلایەن رژێمی بەعس ھەلستان بە گفتووگۆ کردن لەگەل بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد بە رابەرایەتی "مەلا مستەفای نەمر" دوایی دوو ساڵ لە گفتووگۆ کردن و دانوستاندن ئەوە بوو رێکەووتن نامەی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ واژوکرا، ئەم رێکەووتن نامەیە لە ١٥ خال پێکھاتبوو، دەستکەوتێکی یاسایی و مێژووی زۆر گرنگبوو، چونکە تاکە رێکەوتننامەبوو کە بە شێوەیەکی یاسایی دان بە مافە نەتەوایەتیەکانی کورد بنرێتن لەسەر ئاستی جیھاندان بە شوناسی کورد و زمانی کوردی دابنرێت، ھەروەھا ئەوەندەی پێنەچوو حکومەتی عێراق پاشگەزبوویەوە لە بەندەکانی ئەو رێکەووتننامەیەی کە لەگەل سەرکردایەتی کورد لەسەری رێکەووتبوون، لە ساڵی ٦ی ئازاری ١٩٧٥ حکومەتی عێراق ھەلسا بە واژوکردنی رێکەووتن نامەی جەزائیر کە عێراق دەستی لە نیوەی کەنداوی عەرەب ھەلگرت بۆ ئێران بەرامبەر ئەوەی محەمەد رەزا شای ئێران ھیچتر پالپشتی پێشمەرگە نەکاتن، ئەو رێکەووتن نامەیە واژوکردا لە نێوان سەدام و محەمەد رەزا شای بەسەرپەرەشتی سەرۆکی جەزائیر کە بە رێکەووتن نامە شومەکە دەناسرێت، دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٨٠ سەدام حوسێین بە خۆی ئەو رێکەووتننامەیەی ھەلوەشاندەوە.

 

مامۆستا لە یاسای نیودەولەتی گشتی لە زانکۆی سۆران گووتی: دەستکەوتەکانی ئەو رێکەووتن نامەیەی ١١ی ئازار ئەو بەرھەمەی ئەمڕۆیە، حکومەتی بەعس بە ھەموو جۆرێک ھەولی دەدا شۆرش و کورد دابمرکێنێتەوە و ویستی بە ئەقلیەتی تۆلەسەندنەوە نەوەک بە ئاشتیانە گفتووگۆ لەگەل کورد بکات، کوردی دەربەدەر کرد و کوردی ئەنفال کرد و کیمیاباران کرد، بەلام بەم ھەموو رێگەیەش نەیتوانی چۆک بە گەلی کورد دابنێت، ئەو شۆرشە بوو و شۆرشی گولان و بەرخودانی ساڵی ١٩٩١ بەرھەمی ئەوانەن، دوای ئەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزرا دوای ئەوەش لە ساڵی ٢٠٠٣ حکومەتی بەعس رووخا، بەرھەمی شۆرشی ئەیلول و رێکەووتن نامەیەی ١١ی ئازار و شۆرشی گولان بوون کە ئەمڕۆ گەلی کورد لەژێریدا دەحەسێتەوە.

 

دکتۆر شاری خالید گووتیشی: ئەوەی جیگای خەمباریە تاوەکو ئێستا حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق بیرکردنەوەیان نە گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە چۆن بۆ خۆیان دەوێ ئاواش بۆ بەرامبەرەکەیان بوێت، ھەر چەندە لە ھەموو یاسا و رێسا نێودەولەتیەکان و لە ھەموو ئایینەکانیشدا باسکراوە، ئەوان ھەر لە کۆنەوە دەیانەوێت خاکی کورد داگیربکەن و شوناسی کورد بسرنەوە و کورد تەعریب بکەن، ئەو خالە گرنگانەی کە لە رێکەووتننامەکەدا جێبەجێ نەکران و باوکی روحیمان" مەلا مستەفای بارزانی" لەسەری رازی نەبوو کە سەدام پەشگەزبوویەوە لێی لەسەر ناوچە دابرێنراوەکانی ئێستا بوون، بڕیار وا بوو دوای رێکەووتن نامەکە سەر ژمێری بکرێتن ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتوانی کوردن ئۆتۆنۆمی بیانگرێتەوە و ببنە بەشێک لەو رێکەووتننامەیە، بەلام ھەر زوو حکومەتی عێراق ئەوکات لە شارەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی چەندین قەزا و ناحیەی دابری و لە رێکەووتن نامەکە ھێنایانە دەرەوە، سەرەرای ئەوش کە کەرکووک دلی کوردستانە ئەویشی ھێنایە دەرەوە کە لە دەرەوەی رێکەووتننامەکەیە، ئەوە بوو کە"مەلا مستەفای نەمر" لەسەری رازی نەبوو، ئەو بیرکردنەوەیە کە لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا وایکردووە کە گەلی عێراق بە ئاشتەوای نەژیتن، بۆیەدەبینین دوای رووخانی رژێمی بەعس لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ دوای گۆرینی سیستەمی حکومرانی لە عێراق بۆ دەولەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەک بەشێک لەو دەولەتی فیدراڵیەش ئێستاش ئەو کێشانە ھەر بەردەوامن و بەردەوامیەکەشی لەوەیە بیرکردنەوەی حکومەتی ناوەندی یاخود ئەقلیەتی عەرەبی نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە کە بە شێوەیەکی دیموکراسی و ئاشتەوای ئەو کێشانە چارەسەربکرێت، بۆیە دەبینین ھەمان ئەوگرفتانەی لە ساڵی ١٩٧٠ چەقیان بەستبوو و جێبەجێ نەکران تاوەکوو ئێستاش جێبەجێ نەکراون و ھەر وەکووخۆی ماوەتەوە.

 

نانەکەلی ئەوەشی خستەروو، کە ئەو ناکۆکی و کێشانەی کە ھەموو حکومەتێکی نوێی عێراق ھەیەتی لەگەل کورد دەگەرێتەوە بۆ نەتەوە پەرەستی، ئەوانەی دێن حکومی عێراق دەکەن بیر لە عێراق ناکەنەوە بیر لە تایفەگەریەتی دەکەنەوە کە بۆ خۆیان بەشێکن لێی و بیر لە نەتەوەکانی تر و کەمە نەتەوەکانیتر ناکەنەوە، لەبەر ئەوەیە تاوەکو ئێستا نەگەیشتووینەتە ئاستێک کە ھەردوولا یەکسانبین و لەیەک بگەین، لە ئاستێکی بەرز گفتووگۆ دەکەین لەگەل حکومەتی ناوەندی ئەوان دێن بە ئەقلیەتی ٥٠ ساڵ گفتووگۆ لەگەل دەکات و وەلام دەداتەوە، یان دەبێت ئێمە ٥٠ ساڵی تر چاوەرێ بکەین تاوەکوو ئەو کەسە یان ئەو حکومەتە ئاستی بیرکردنەوەی دەگات بە وەی ئێستای ئێمە کە بتوانێت بە دیموکراسی گفتووگۆ و دانوستاندن قەبوولبکاتن یانیش دەبێت بە ھەمانشێوەی بیرکردنەوەی تایفی و کوشتن و گرتن و ئەشکەنجەدان کە بیرکردنەوەیان لەم چوارچێوەیەدا خۆیدەبینێتەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad