English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆشیارانی عه‌لوه‌كه‌ی سلێمانی ئاگادار ده‌کرێنەوە
2020-03-11 [10:26 AM]

ZNA - هەولێر


 

قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: پێیوسته‌ سه‌رجه‌م فرۆشیارانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی‌ پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و ده‌شڵێت: تیمه‌كانی ده‌رمان رشاندن عه‌لوه‌كه‌ پاكژده‌كه‌نه‌وه‌.

 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كۆبوه‌وه‌ كه‌مه‌به‌ست لێی خاوێن ڕاگرتنی سه‌وزه‌ و میوه‌كانه‌ ‌له‌ عه‌لوه‌كه‌وه‌ ده‌نێردرێت بۆ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی.

 

ئاوات محه‌مه‌د له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه‌ به‌ری رێكاری پێویست بۆ رێگری كردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی، پێویسته‌ خاوه‌ن قاتعه‌كانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.

 

وتی: پێویسته‌ سه‌رجه‌م خاوه‌ن قاتعه‌كان و فرۆشیاران و ئه‌و كرێكار و كارمه‌ندانه‌ی له‌ عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كارده‌كه‌ن، ده‌ستكێش و كه‌مامه‌ و هه‌موو پێدوایستیه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنن.

 

وتیشی: یه‌كێكی تر له‌و رێكارنه‌ی پێویسته‌ زوزو له‌ شوێنه‌كه‌یان ئه‌نجام بدرێت، پاكژ (تعقیم) كردنه‌، كه‌ دڵنیاییه‌كی زیاتر له‌لای هاوڵاتی دژی بڵاوبونه‌وه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌كات.

 

قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمان له‌ شاری سلێمانی له‌چه‌ند رۆژی داهاتو عه‌لوه‌كه‌ پاكژ (تعقیم) ده‌كرێته‌وه‌.

 

هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمان له‌ شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ، ئاسایشی سلێمانی و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌مه‌به‌ست لێی خۆپارێزییه‌ دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 





ئەم هەواڵە 994جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad