English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. شوان خۆشناو: راپەرین ئەوەی سەلماند کە ھەرکاتێک کورد یەکریزبێت سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت
2020-03-11 [11:10 AM]

ZNA-هەولێر


پسپۆرێکی مێژووی نوێ و ھاوچەرخ رایگەیاند، راپەرین ھەوێنی یەک ریزی بوو تێکرای جەماوەری کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە رژانە سەر شەقامەکان و دام و دەزگا سەرکووتکەرەکانی حزبی بەعسیان تێکشکاند ، راپەرین ئەوەی سەلماند کە ھەرکاتێک گەلی کورد یەکریز بێت سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت، کورد ھەموو کات ئاشتی خواز بووە و تەنانەت شەریشی لە پێناو ئاشتیدا کردووە.

 

دکتۆر شوان محەمەدئەمین تەھا خۆشناو، پسپۆر لە مێژووی نوێ و ھاوچەرخ، مامۆستای بەشی مێژووی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رێکەووتن نامەی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ بۆ یەکەمین جار بە شێوەیەکی یاسایی دانرا بە مافە رەواکانی کورد و شوناسی کورد و زمانی کورد لە سەر ئاستی جیھانی، دواتر درێژە پێدەری ئەو رێکەووتننامەیە و نسکۆی شۆرشی ئەیلوول پاشتر ئەمانە ھەمووی بوونە ھەوێنی سەرھەڵدانی راپەرینی ساڵی ١٩٩١ بوون، لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ دوای ئەوەی حکومەتی عێراق ھێرشی کردە سەر کوێت بارودۆخەکە ئالۆز و نالەبار بوو، گەلانی عێراق پەنکخواردوو بوون بەتایبەتیش گەلی کورد ئەوکاتە ئومێد و چاوی لە راپەرین بوو، راپەرین ھەوێنی یەک ریزی بوو تێکرای جەماوەری کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە رژانە سەر شەقامەکان و دام و دەزگا سەرکووت کەرەکانی حزبی بەعسیان تێکشکاند، راپەرین ئەوەی سەلماند کە ھەرکاتێک گەلی کورد یەکریز بێت سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت، بەرھەمی راپەرینیش ئەوە بوو کە بووە ھۆی دامەزراندنی حکومەتی کوردستان و پەرلەمان و داموودەزگا فەرمیەکان بوو تا ئێستاش بەردەوامی ھەیە و رۆژ لەدوایی رۆژ بە ئومێد بەرەو پێشتر برۆین.

 

مامۆستا شوان پسپۆری مێژووی نوێ و ھاوچەرخ گووتی: ھۆکاری توندووتیژی و ھەولدان بۆ لەناوبردنی کورد بۆ نەتەوە پەرەستی دەگەرێتەوە، ھەر لەگەل دامەزراندنی دەولەتی عێراق  و ٥٠٠ ساڵی حکومرانی عوسمانیەکان کە لە سێ ویلایەت پێک ھاتبوون ئەوانیش ولایەتی بەغدا و مووسل کە کوردستانیش دەگرێتەوە و بەسرا بوون، زۆربەی ھەرە زۆری گۆرینی دەست ھەلاتێ عێراق بە شێوەیەکی توندووتیژی بووە، ھەر دەستھەلاتەک کە حکومرانی عێراق کردبێت ھەر بەلێنێکی داوە بە کورد ھەر زوو لێی پاشگەزبوونەتەوە، بۆ نموونە دوای کۆتایی ھاتنی سەردەمی پاشایەتی لە عێراق و کاتێک عەبدولکەریم قاسم دەستھەلات دەگرێتە دەست لە ساڵی دا کورد چەند دەستکەوتێک بەدەست دەھێنێت، بەلام دواتر ئەویش دەکەوێتە ژێر کاریگەری ناسۆیۆنالیست و وەک دەبینین لەم سەرووبەندەدا کۆتایی بە رێچکە سەرەکیەکانی شۆرش دێت لەھامان کاتدا رەوتی دیکتاتۆری دەگرێتەبەر، دوای ئەوە بە کودەتا لە ٨ شوباتی ساڵی ١٩٦٣ حزبی بەعس  بۆ ماوەی ٩ مانگ دەستھەلات دەگرێتە دەست، دوای ئەوەش ھەر بە کودەتا عبدولسەلام عارف دەستھەلات دەگرێتە دەست و پاشان لە ١٧ی تەمووزی ساڵی ١٩٦٨ دیسان بە کودەتا حزبی بەعس دەستھەلات دەگێتەوە دەست تا ساڵی ٢٠٠٣ بە ھاوکاری ھاوپەیمانان و لێدانی ئەمریکا ئەو رژێمە ھەر بە توندووتیژی رووخا، ئەمە لەبەر ئەوەی کلتوری لێبوردەی و دیموکراسی لەناو دەستھەلاتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق دا باونیە و نەبووە بە نەریت کە بتوانن تا ئێستا لەگەل نەتەوە و ئایین ئاینزانەکانیتر لە عێراق دا بە یەکسانی بژین.

 

دکتۆر شوان محەمەدئەمین تەھا خۆشناو گووتیشی: لە ئێستاش دا کە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئەوکەسەی کە راسپێردابوو دەیویست کە کورد پشتگوێ بخات، بەلام دواجار بینیمان کەوا بە بێ کورد ئەو پشتگووێ خرا، ئەگەر سەیرێکی مێژوو بکەین کورد ھەموو کات ئاشتی خواز بووە و تەنانەت شەریشی لە پێناو ئاشتیدا کردووە، ئەگەر سەیر بکەین شۆرشی ئەیلوول لە پێناو ئاشتیدا ھەلگیرسا و دواتریش بە فشار و گوشاری کورد رێکەووتن نامەی ١١ی ئازاری لێھاتە بەرھەم، کورد ھیچ کاتێک دانوستاندن و ئاشتی رەت نەکردۆتەوە بە درێژای ئەو شۆرشە و شۆرشەکانیتریش و ھەموو کات ئاشتی خواز بووە، بەلام بە داخەوە نەتەوەی سەردەستە کلتوری ئاشتی و دانوستاندن ھەموو کاتێک لەوکاتانەی کە لاوازن دەستی ئاشتی بۆ کورد درێژدەکەن و لەو کاتانەی کە بە ھێزن و پێگەو دەستھەلاتی خۆیان دەچەسپێت ئەوکاتە لەو رێبازە لادەدەن و ھەولدەدەن بە زەبری ھێز کێشەکان یەکلای بکەنەوە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad