English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: بچووکترین ھێرش بکرێتە سەریان لە ئیدلب وەڵامی زۆر قورستری دەدەینەوە
2020-03-11 [12:09 PM]

ZNA - هەولێر

سەرکۆماری تورکیا، ئاماژەی دا، وڵاتەکەی بە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئیدلب ئاگربەستی کاتی راگەیاندوە نەک لەبەر ئەوەی توانای رووبەرووبوونەوەی رژێمی ئەسەدی نییە، وتیشی، بچووکترین ھێرش بکرێتە سەریان تەنھا بە بەرپەرچدانەوەیەک نا‌وەستێت، وەڵامی زۆر قورستری دەدەینەوە.

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، رایگەیاند، وڵاتەکیە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئیدلب کە لای ھەموو لایەنەکان پەسەندکراو بێت ئاگربەستی کاتی راگەیاندووە، نەک لەبەر ئەوەی توانای رووبەڕووبوونەوەی رژێمی ئەسەد و رێکخراوە تیرۆرستییەکانی نییە.

ئەردۆغان وتیشی، بچووکترین ھێرش بکرێتە سەریان تەنھا بە بەرپەرچدانەوەیەک نا‌وەستێت، وەڵامی زۆر قورستری دەدەینەوە. دیار نییە کە رژێم(ی بەشار ئەسەد) و میلشیا مەزھەبگەراکان کە لەگەڵ ئەون، تا چەند پابەند دەبن بە ئاگربەستەکە. لەئێستاوە کەمێک دەستکراوە بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە. بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ئەو رێککەوتنەی پێی گەیشتووین ئەم پێشھاتانە بە رووسیا دەگەینین و چاوەڕوان دەکەین رێوشوێن بگرێتە بەر.

باسی لەوە کرد، لە نزیکەوە چاودێری ئەو حەشارگانە دەکەین کە رژێم و میلیشیاکانی پشتیوانانی لە ھێڵی ئاگربەست دروستیان کردووە. ئەگەر لایەنی بەرامبەر ھەمان ھەستیاریی ھەبێت، ئەوا تا کۆتایی پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین کە داومانە، بەڵام ئەگەر پابەندی بەڵێنەکەی نەبێت، ھەرگیز سڵ ناکەینەوە لەوەی لەوەی پێشتر توندتر رووبەڕووی ببینەوە.

aa

ئەم هەواڵە 1090جار خوێندراوەتەوە
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad