English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی: ئەمریکا لە ئەنبار فڕۆکەخانەی سەربازی دروست دەکات
2020-03-11 [01:12 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رۆژی چوارشەممە ١١ی ئازار گوتی: ئەمریکاییەکان لە پارێزگای ئەنبار دەستیان بە دروستکردنی فڕۆکەخانەیەکی سەربازی کردووە.

ئەم سەچاوەیە بە " ئەلعلومە"ی گوتووە: "هێزەکانی ئەمریکایی قۆناخی یەکەمی دروست‌کردنی بنکەیەکی هێزە ئاسمانییەکانیان لە نزیک بنکەی "عەینەلئەسەد" لە ناوچەی بەغدادی شاری "هیت" لە خۆرئاوای ئەنبار دەست پێکردووە.

ئەم سەرچاوەیە گوتی: " قوناخی یەکەمی دروست‌کردنی فڕۆکەخانەکە بریتییە لە کوتان و چەوڕێژ‌کردنی زەوی و دانانی کامێرای چاودێری و گرتنەبەری رێو‌شوێنی ئەمنی."

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژی بەمەش کردووە کە هێزە ئەمریکاییەکان هەڵمەتی چاودێریکردنیان بە شێوەیەک چڕکردووەتەوە کە هەموو شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 2566جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad