English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی وەزیرانی چیک: لێدوانەکەی مێرکل لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ترس دەنێتەوە
2020-03-11 [02:33 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی وەزیرانی چیک ئەندریە بابیش رایگەیاند، لێدوانەکانی راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل کە رایگەیاندبوو ٦٠% دانیشتوان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، ترس و دڵەراوکێ دەنێتەوە.

پێشتر ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکی بۆ وەزیرەکانی حکومەتی ئەڵمانیا رایگه‌یاند، پسپۆرانی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن و پێشبینی ده‌كه‌ن 60% بۆ 70%ی دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن.

راشیگه‌یاند، به‌هۆكاری نه‌بوونی هیچ پێكووته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری تووشبوان، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه‌، خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

بابیش وتیشی، نامەوێ قسە لەبارەی رەوشی ئەڵمانیا بکەم بەڵام پێم وایە ئەو لێدوانانە ترس دەنێنەوە، وتیشی، بەهەر حاڵ رێکاری توندمان گرتۆتە بەر بەشێوەیەک ئەو سینارۆیانە نەیەتە پێش.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌زار و 613 كه‌س تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ن و دوو كه‌سیش له‌و وڵاته‌ به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كان، مێركڵ بڕی ملیارێك یوریۆی دیكه‌ی بۆ بودجه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ زیادكرد.

 





ئەم هەواڵە 964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad