English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی مردووان بە کحوول لە باشووری ئێران گەیشتە ٤٠ کەس
2020-03-11 [02:58 AM]

​ZNA - هەولێر


دکتۆر عەلی ئیحسان‌پوور، گوتەبێژی زانکۆی پزیشكیی "جوندی‌شاپوور"ی ئەهواز رایگەیاند هەتا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، ١١ی ئازار، ژمارەی مردووان بە هۆی خواردنەوەی كحوول گەیشتووەتە ٤٠ کەس و ٥٠٠ کەسیش بەم هۆیەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئیحسان‌پوور، هەروەها گوتوویەتی: رێژەی مامناوندیی تەمەنی مردووان ٣٤ ساڵە و کەم‌تەمەن‌تریان ١٥ساڵ و بەتەمەن‌ترینیشیان ٧٢ساڵ تەمەنیەتی.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، لە زمان ئەم دکتۆرەوە بڵاوی‌کردەوە " دووکەس لە مردووەکان خەڵکی رامهۆرمز و ئەوانی دیکە هەموویان ئەهوازین و یەکێکیشیان ژنە.  

ئەهواز نێوەندی پارێزگای خووزستانی ئێرانە و زیاترعەرەبنشین و کەوتووەتە باشووری ئێران. رامهۆرمزیش یەکێک لە شارۆچەکە لوڕ و بەختیاری‌نشینەکانی سەر بە ئەم پارێزگایەیە.

جێگری سەرۆکی دادگای ئەهوازیش رایگەیاندووە ١٧ کەس لە پێوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی مەشروبی قاچاخ دەستبەسەر کراون.

سەرۆکی زانکۆی "جوندی شاپوور"ی پارێزگاکەش داوای لە خەڵک کردووە لە خواردنەوەی کحوول خۆیان بپارێزن و ئەمە هیچ پێوەندییەکی بە پێشگیری‌کردن لە گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە.

پێشتر راگەیەنرابوو لە پارێزگای خوزستان ١٨ کەس بە هۆی کۆرۆناوە مردوون کە ژمارەیان ناگاتە نیوەی ئەوانەی بە خواردنەوەی کحوولی دەستکرد گیانیان لەدەست داوە.

پزیشکان دەڵێن کحوولی پیشەسازی کە پێکهاتەی "میتانۆلی" تێدایە، بۆدەست لێدانیشی پێویستە کەڵک لە دەستکێش و دەمامک وەربگیرێت.





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad