English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد کانی: بەشی ھەرە زۆری کێشەکانی عێراق بەھۆی کشانەوەبوو لە رێکەوتنامەی ١١ی ئادار
2020-03-11 [03:40 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات کە بەشی ھەرە زۆری ئەو کێشانەی عێراق رووبەرووی بۆتەوە بەھۆی  پاش گەزبوونەوەبوو لە رێکەوتنامەی ١١ی ئاداری سالی ١٩٧٠، کاتێک لە رێکەوتنامەکە کشاییەوە پەیمانامەی جەزائیری بەدواوە ھات ئەمەش شەڕی عێراق و ئێرانی لێکەوتەوە، دوای وەستانی شەریش عێراق بە ئابووریێکی روخاوەوە لێی دەرچوو ناچار پەلاماری کوێتی دا .

ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند، دەتوانین رێکەوتننامەی ١١ی ئادار ناوبنێین یۆبیلی زێرین، ئەوە تاکە رێکەوتن بوو کەلەسەر دەستی خودی بارزانی نەمر و پێشمەرگەکانی شۆرشی ئەیلول ھاتە دەست کە بۆیەکەم جار دان بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد نرا.

ھەروەھا ئەحمەد کانی گووتی رێکەوتنامەی ١١ی ئادار بووە دیکۆمێنتێکی مێژووی کە بۆ یەکەمجار لەو کاتەدا عێراق دانی بە مافەکانی کورد داناوە کە دیموکراسی بۆ عێراق مافی ئۆتۆنۆمی بۆ ھەرێمی کوردستان .

وە ئەحمەد کانی راشیگەیاند لە سالەکانی ١٩٧٠-١٩٧٤ لە ئەنجامی ئەو رێکەوتنە دەسکەتی گەورەی بۆ گەلی کورد بەدی ھێنا بەشی زۆری کێشەکانی زەوی و زارەکان چارەسەر کرا کورد توانی ببێتە شەریکی ھەقیقی لە بەغدا کە چەندین بۆستی وزاری وەربگرێت و کەرەتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە بچێت.

بەرپرسی لقی دوو لە درێژەی قسەکانی دا گووتی عێراق ھۆکاربوو لە شکستھێنان بەو رێکەوتنە ئەمەش بووە ھۆی زنجیرەک کێشەو گرفت بۆ عێراق وەکوو رێکەوتنامەی جەزائیر ئەم رێکەوتنامەیە بووە ھۆی سەرھەلدانی شەڕی عێراق و ئێران کە عێراق بە ئابورێکی روخاوەوە لێی دەرچوو ناچار کوێتی داگیرکرد دوای ئەوەش راپەرینی ھەرێمی کوردستان بەرپابوو.

لە کۆتایی قسەکانی دا ئەحمەد کانی رایگەیاند بەداخەوە دوای تێپەربوونی نیو سەدە بەسەر ئەو رێکەوتنە ھێشتا بیرکردنەوەی عێراقیەکان نەگۆراوە بەردەوام لە ھەولی پەراوێزخستی کورد بوون، بۆیە پێویستە عێراقیەکان دەرسێک لە رابردووی خۆیان وەربگرن کە بریاری دیکتاتۆری و پەراوێزخستی کورد بۆیان ناچێتە سەر بۆیە تاکە چارەسەر ھەموو نەتەوەکان بێ جیاوازی عێراق بەرێوە ببەن بەتایبەت کورد.

 

 

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 1432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad