English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزایەکی گیادەرمانی لە باکووری ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
مەلا شەهریار شەریفی
2020-03-11 [04:55 AM]

​ZNA - هەولێر


مەلا شەهریار شەریفی بەڕێوەبەری نێوەندی گیادەرمانیی "تیبولمەعسوومین" لە شارۆچکەی "سومعه‌سەرا"ی باکووری ئێران بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.

ماڵپەڕی "بەهار" بڵاوی کردەوە، ئەم مەلا ئایینییە لە شارەکانی رەشت و سومعەسەرا لە بوارەکانی گیادەرمانی و خوێن‌بەردان کاری دەکرد.

پێش‌تر ماموستایەکی دیکەی ئایینی بە ناوی "عەباس تەبریزیان" لە بە دامەزرێنەری پزیشکیی نەریتیانەی ئێران ناسراوە، رایگەیاندبوو، باشترین درمانی چارەسەرکردنی گیرۆدەبووانی کۆرۆنا، "دەرمانی تەواوی ئیمام رەزا" و " دەرمانی ئیمام کازم"ە. دەرمانی تەواوی ئیمام رەزا هەنگوین و رەشکەیە. ئەو هەروەها گوتبووی رۆنی وەنەوشە بەر لە خەوتن دەکار بکرێت، پێش بە نەخۆشییە گوازراوەکان دەگرێت.

هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەم شارەزایەی گیادەرمانی لەکاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە سەرچاوە نافەرمییەکان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا ناوی ٦٥ پزیشكی ئێرانیان بڵاوکردووەتەوە کە بە هۆی ڤایرۆسی کرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، بەڵام لایەنە فەرمییەکان تەنیا هەواڵی گیان لەدەست‌دانی ١٤ پزیشک و پەرستاریان پشتڕاست کردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad