English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووای کەمبوونەوەی رێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ولاتی چین نرخی نەوت بەرز ده‌بێتەوە
2020-03-11 [06:05 AM]

​ZNA - هەولێر


دكتورێكی زانكو رایگه‌یاند: لەچەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت لە بازارە جیهانیەكاندا بەرێژەیەكى چاوەروان نەكراو دابەزینی بەخۆیەوە بینی ئەمەش بەرێژەیەكى زۆر بەرز دادەنرێت بە بەراورد بەچەند سالی رابردوو، لەسەر ئاستی جیهانیش دەنگدانەوەی لێكەوتەوە، دابەزینی نرخی نەوت بەم ریژەیە دەگەرێتەوە بۆ دوو هۆکار، هۆکاری یەکەم بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بەتایبەت لەولاتی چین، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی كارگه پیشەسازیەكانى ئەم ولاتە داخران ئەمەش راستەوخۆ كاریگەرى هەبوو لەسەر دابەزینى نرخى نەوت چونکە ئەو ناوچەیەی بە کانگای تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە دادەنرێت شاری وهان بوو کە بەسەنتەرى پیشەسازی و بازرگانى ئەم ولاتە و تەنانەت جیهانیش دادەنرێت، 

د. ارشد حاجی سدیق دكتوری زانکۆ و شاره‌زا له‌ بواری ئابووری به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: وڵاتی چین گەورەترین بەکارھێنەر و کڕیاری نەوتی خاوه لەجیهاندا لەكاتی ئاسایی ڕۆژانە چین پێویستی بە 15 ملیۆن بەرمیل نەوتە بۆ دابین کردنی سوتەمەنی بۆ کارگە پیشەسازییەکان، هاوردەنەكردنی ئەم برە زۆرەی نەوتیش لەلایەن ولاتی چین وایكرد ئاستی خستنەرووی نەوت زۆر بێت لە بازارەکانی نەوت و لە هەمانکاتدا ئاستی داوكارى لەسەر نەوت كەم بێتەوە، هۆکاری دووەم رێكخراوى ئۆپیك سەركەوتوو نەبوو لە ئەنجامدانى كوبوونەوەى تایبەت بە کەمکردنەوەی رێژەی هەناردەکردنی نەوەت بەتایبەت ولاتی روسیا، لەبەرامبەر رازینەبوونی ولاتی روسیا بەکەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ولاتی سعودیە كە بەگەورەترین ولاتی ئەندام لەم ریكخراوە دادەنرێت هەلسا بەهەناردەكردنی ریژەیەكى زۆر لە نەوت، تەنانەت لە هەندێك كاتدا بە نرخێكى زۆر كەم هەناردەى كردووە بۆ بازارە جیهانیەکانی نەوت لەم چەند رۆژەی رابردوو.

د. ارشد حاجی ئاشكراكرد: پێشبینی دەکەم لە دووای کەمبوونەوەی رێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ولاتی چین بەتایبەت لە شاری وهان و کەوتنەوەکاری کارگە پیشەسازییەکانی ئەم ولاتە نرخی نەوت بەرز بێتەوە، لەهەمانکاتدا دەبێت رێکخراوی ئۆپێک هەول بدات لە کۆبوونەوەی داهاتوو میکانیزمێکی گونجاو پەیرەو بکات بەمەبەستی بەدەستهێنانی رەزامەندی ولاتانی ئەندام و نائەندام لەم رێکخراوە بۆ کەمکرنەوەی رێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارە جیهانیەکان. ئەگەر لەم کارەش سەرکەوتوو نەبوو پێشبینی دەکەم نرخی نەوت زیاتر دابەزێت و ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر شلەژانی ئابووری جیهان بەتایبەت ئەو ولاتانەی سەرچاوەی سەرکی داهاتیان نەوتە.

له‌كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بەدلنیایەوە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەرى نه‌رێنى دەبێت چونكە عێراق و هەرێمی کوردستان لەو ولاتانەن بەرێژەی (90-95%)ى بۆ بەدەستهێنانی داهات لە بوودجه‌ى گشتى وڵات پشت به‌ فرۆشتنى نه‌وت ده‌به‌ستن و سێكته‌ره‌كانى تر به‌ته‌واوى پشت گوێ خراون وەک(پیشەسازی، کشتوکال، گەشتوگوزار....)، سەرەرای ناسەقامگیری ئابووری لە عێراق لەهەمانکاتدا ئەگەر دابەزینی نرخی نەوت زیاتر بێت یاخود بەم شێوەی ئێستا بێت کورتهێنانی زیاتر لە بودجەی گشتی روودەدات، بە پێی پێشبینیەکان بۆ سالی 2020 کورتهێنانی بوودجەی عێراق بە بری 48 ترلیۆن دینار دەخەملێنرێت، لەئەگەری بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخە عێراق ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و چاودێری کۆمه‌لایه‌تی دابین بکات که‌ به‌ رێژه‌ی زیاتر لە 90% پشت ده‌به‌ستێت به‌ داهاتی نه‌وت بۆ دابینکردنی ئه‌م موچانه.‌ بره‌که‌ی بە نزیکەی ‌ ١٤ ترلیون دینار دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 1423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad