English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کڕۆنا لە هەرێمی کوردستان
2020-03-12 [08:00 AM]

ZNA_ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (١٤)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1.  ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠٨٩) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (٩٢٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢١٦٦) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٩) پشکنین ئەنجامدرا لەنێویاندا (٣) نەخۆش پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و دانشتووی شاری هەولێرن، هەموویان بەرکەوتەی قوتابیە تۆشبووەکەی گەڕاوەی ووڵاتی ئێرانە کە پێشتر کەرەنتین کرابوو، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٣٢) ساڵە کە هاوپۆلیەتی و ئەوانی تر پیاوێکی تەمەن (٣٤) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (٣٨) ساڵە کە برا و براژنێکی قوتابیەکەیە. 

3. کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٩) حالەتە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.

جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا. 

      وەزارەتی تەندروستی    .        
حکومەتی هەرێمی کوردستان 
      ١١ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 3772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad