English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمریکی توشی کۆرۆنا بوون
2020-03-12 [08:07 AM]

ZNA-هەولێر


تۆماس جێفری هانكس، سینه‌ماكاری ئه‌مریكی و ریتا وێلسن –ی ئه‌كته‌ری خێزانی پێكه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

زه‌ واشنتن پۆست له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری كاره‌كانی هانكس-ی سینه‌ماكاره‌وه‌، ده‌ڵێت" تۆم هانكس و خێزانه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌شتێكی ئوسترالیا-یان كردووه‌ بۆ وێنه‌گرتنی گرته‌كانی فیلمێك ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌لفیس بریسلی كه‌ رۆڵی كۆلۆنێل تۆم باركه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رۆك، ده‌بینێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە" دوانیوه‌ڕۆی 10ی ئاداری 2020، وێلسن و خێزانه‌كه‌ی هه‌ستیان به‌ ماندووبوون و تایه‌كی كه‌م و له‌رزكردووه‌ و كاتێك پشكنینیان بۆ كراوه‌ ده‌ركه‌وتوون كه‌ تووشی کۆرۆنا بوون، ئێستاش هه‌ریه‌ك له‌ هانكس و خێزانه‌كه‌ی جیاكراونه‌ته‌وه‌ و له‌ ژێر چاودێریدان و خراونه‌ته‌ به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی-یه‌وه‌".





ئەم هەواڵە 2176جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad