English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
2020-03-12 [08:33 AM]

ZNA_ هەولێر


بە تووندی ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین کە دوێنی شەو کرایە سەر سەربازگەی ( التاجی) عێراقی و بووە هۆی  گیان لە دەستدان و برینداربوونی  ژمارەیەک راهێنەر و راوێژکاری هێزی هاوپەیمانان.
پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوکارەکانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
لە کاتێکدا کە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکەدا بەردەوامە، ئەم جۆرە کردارانە زەمینە بۆ بەهێزبوونەوەی گرووپە تووندرۆکان دەرەخسێنن. لە ناو عێراق کێشە تەندروستی و ئابووری و ئەمنییەکان فشاری زۆری بۆ سەر هاوولاتیان دروست کردووە، بۆیە ئالۆزترکردنی دۆخەکە بە زیانی عێراق و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەوێتەوە.
خوازیارین بە هەماهەنگیی هەموو لایەنە نیشتمانی و دڵسۆزەکانی ناوچەکە و هاوپەیمانان، رێگە لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە بگیرێت و تواناکان بۆ سەقامگیری و ئاشتی و باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیان تەرخان بکرێن.  


*مەسرور بارزانی*
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/12





ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad