English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دابەزینی نرخی نەوت زیان بە کام وولات دەگەیەنێت؟
2020-03-12 [10:17 AM]

ZNA - هەولێر


پسپورێكی ئابووری رایگه‌یاند: لە ماوەی چه‌ن ڕۆژی رابردوودا، نرخی نەوت نزمترین ئاستی مێژووی خۆی تۆمار کرد، دوای رووداوەکانی ساڵی 1991، بەلام ئەوەی ئیستا لە بازارەکانی جیهانی نەوت روودەدات تەواو پێچەوانەی  سەرجەم کاتەکانی دابەزینی نرخی نەوتە.

روندك فارس عبدالله پسپوری ئابووری پێوانه‌یی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: لە ماوەی چه‌ن ڕۆژی رابردوودا، نرخی نەوت نزمترین ئاستی مێژووی خۆی تۆمار کرد، دوای رووداوەکانی ساڵی 1991، بەلام ئەوەی ئیستا لە بازارەکانی جیهانی نەوت روودەدات تەواو پێچەوانەی  سەرجەم کاتەکانی دابەزینی نرخی نەوتە، پرسیار ئەوەیە :؟ بۆ جیاوازە؟ هۆکاری جیاوازی چیە؟ 
1. لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە، تا ساڵانی 1980 نەوت وەک کاڵایەکی بۆ فشار خستنە سەر ووڵاتانی بەرهەمهێنان بەکار دەهات، بەلام جیهانی 2020 جیاوازە، چونکە لە ئێستادا بەرزی و نزمی  نرخی نەوت کار دەکاتە سەر ئەو وولاتانەی زۆرترین هاوردەکاری نەوتن.
2. بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا  ووڵاتی چین، هەناردەکردنی کاڵاکانی کەمبۆتەوە، ئەوەش هۆکار بووە لەسەر نزمبوونەوەی خواستی نەوت و خستنە رووی بەردەوامی نەوت.
3. وولاتی چین لەرووی ئابووریەوە تووشی داتەپین بووە، لە دوای چین پێشبینی داتەپینی ئابووری ئەوروپا دەکرێت، هۆکاری ئەو داتەپینە پشت بەستنی ئەو کیشوەرەیە لەسەر هەناردەکردنی کاڵا، بە تایبەت ئەڵمانیا.. بەلام  داتەپینەکە جیهانیە.
4. زۆرێک لە شرۆڤەکاران کاریگەری دابەزینی نرخی نەوت بە زیان بەسەر ئابووری ئەمریکا بەگشتی نەوتی شێل، دەگەرێنەوە، بەڵام  با لێکدانەوە بۆ ئەوە بکەیەن ئاخۆ،  هەریەکە لە روسیاو سعودیە چین و ئەمریکا لە رووی داهاتی ناوخۆییەوە چەند پشت بە نەوت وووزە دەبەستن:
5.  نەوت ٪8  داهاتی نەوتی ئەمریکا پێک دەهێنیت و ٪13 هەناردەی ئەمریکا نەوتە.
6. نەوت وگاز رێژەی ٪60 داهاتی ناوخۆی روسیا پێک دەهێنت و ٪ 50 هەناردەی روسیا نەوت وگازە .
7. هەریەکە لە ئەڵمانیاو چین داهاتی هەناردەکردنی رێژەی ٪50 داهاتی ناوخۆی پێک دەهێنێت.
8. ٪70 داهاتی ناوخۆی سعودیە پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت.

روندك فارس گوتی: ئەوەیە جێگەی سەرنجە روسیا و سعودیە هەردو ولات دەڵێن ئـیمە دەتوانین رێکنەکەوین و ئابووری ووڵاتمان بپارێزین. کەواتە لێکدانەوی قوڵتر لە پشت ئەو بارودۆخەی ئیستای جیهان هەیە، ئەوەی  ئیستا  دەگوزەرێت لە 2008 ەوە پێشبینی کراوە.





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad