English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری تورکیا: له‌گه‌ڵ رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێككه‌وتن كراوه‌
2020-03-12 [11:44 AM]

ZNA - هەولێر


 

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگەیاند، له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ربازیی رووسیا ئه‌نجامدراون، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێككه‌وتن كراوه‌، وتیشی، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست بشكێنرێت و هێرشه‌كان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌و شوێنه‌وه‌ی وازمان لێهێناوه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر لێدانیان.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌باره‌ت به‌ بوونی خاڵه‌كانی چاودێری سوپای تورکیا له‌ ئیدلب، گوتی، بوونی ئێمه‌ له‌ ئیدلب به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ هیچ شێوازێك ناكشێینه‌وه‌، هێزه‌كانمان پێگه‌كانمان له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌پارێزن.

خولوسی ئاكار له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی دژبه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، رایگه‌یاند ''له‌ باره‌گا و یه‌كه‌كاندا رێوشوێنمان گرتووه‌ته‌به‌ر. دیداری ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چوونی شانده‌كانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سنوورداركردووه‌''.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئەوەش خستەروو، ''تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو سه‌ربازانیش وه‌ك خوێندكاران و فێرخوازان له‌ خوێندنگه‌ و ناوه‌نده‌كانی مه‌شقدا مۆڵه‌تی كۆتایی هه‌فته‌یان نابێت''.

 

aa





ئەم هەواڵە 4126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad