English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووری حەمە عەلی: مەترسی بەھێز بوونەوەی داعش لە ئارادایە
2020-03-12 [03:00 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەرپرسێکی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، شانە نووستوەکانی داعش جمووجۆلیان ھەیە و ھێرش ئەنجام دەدەن و خەلک دەکوژن، ھەروەھا پێشمەرگە کوردستان ھەمیشە لە ئامادەباشیدایە بۆ بەرپەچدانەوەی ھەر ھێرشێکی لەناکاو بۆ ھەر دووژمنێک کە رووبکاتە ھەرێمی کوردستان.

 

نووری حەمە عەلی، بەرپرسی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری کەرکووک _ پردێ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مەترسی بەھێز بوونەوەی داعش لە ئارادایە و تا رادەیەک داعش بەھێز بویتەوە و ھەمیشە شانە نووستوەکانی داعش جمووجۆلیان ھەیە و ھێرش ئەنجام دەدەن و خەلک دەترسێن و دەیان رفێنن بۆ خۆراک پەیاکردن بۆ خۆیان، ساڵانی رابردووش پارەی گەنمیان لە جووتیاران وەردەگرت، داعش ھێرش دەکەنە سەر خەلکی و دەیانکوژن وەکوو کورد، ھەروەھا سوپای عێراق و حەشدی شەعبیش خەلکی عێراقیش بە ھەمانشێوە دەکوژێن لە لایەن داعشەوە.

 

بەرپرسی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری کەرکووک _ پردێ گووتی: ھاوپەیمانان بەردەوامن لە ھاوکاری کردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ لە ناوبردنی تیرۆرستانی داعش، بەلام نە حکومەتی عێراقی نە سوپای عێراق و نە حەشدی شەعبی ناتوانن وەکوو پێویست بەرەنگاری داعش ببنەوە، ھەروەھا ئەوان ناتوانن و نایەنە پێشەوەش بۆ ئەوەی لەگەل وەزارەتی پێشمەرگە یاخود حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکبکەوەن لەسەر ئەوەی کە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بچێتە ئەو ناوچانەوی کە چەکدارانی داعش خۆیان لێ حەشارداوە ھاوکاریان بکات لە لەناوبردنیان.

 

نووری حەمە عەلی، بەرپرسی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری کەرکووک _ پردێ گووتیشی: پێشمەرگە کوردستان ھەمیشە لە ئامادەباشیدایە بۆ بەرپەچدانەوەی ھەر ھێرشێکی لەناکاو بۆ ھەر دووژمنێک کە رووبکاتە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەوانەی ئەمرۆ کە خۆیان بە داعش دەناسێنن ئەوانە کاری تیرۆرستی ئەنجام دەدەن، ئێمە چۆن لە رابردوو دا ھەموو کات لە ئامادەباشید بوون ئێستاش بە ھەمان شێوە ئامادەین بۆ ھەر ھێرشکردنێکی لەناکاو.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1042جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad